کوردستان

03:22 - 01/06/2020

كۆرۆنا دەرمانی نیە، بەڵام دەتوانین خۆمان بپارێزین‌

پزیشكێكی پشپۆڕی ئیتاڵی ڕایدەگەیەنێت كە ڤایرۆسی كۆڤید 19 هێزی خۆی لە دەست دەدات و بە هیچ شێوەیەك چارەسەری دەرمانی نییە، هەروەها باس لەوەش دەكات لە بری ئەوەی خەریكی ترساندنی خەڵك بین دەبێت داوایان لێ بكەین كە ڕێنمایی تەندروستی پەیڕەو بكەن، چوون ئەو ڤایرۆسە بەرەو لەناوچوون دەچێت و لە ئیتاڵیاش كەسێكی دەوێت كە ئەو بڕیارە بدات و ژیان ئاسایی بكاتەوە...

 
پزیشكی دیاریی ئیتاڵی (ئەلبێرتۆ زانگریلو) رۆژی یەك شەممە ڕایگەیاندووە ئەو ڤایرۆسەی كە ئێستا بڵاوبووەتەوە هێزی خۆی لە دەست دەدات و كەمترین زیانی دەبێت، لە ئبتاڵیادا بە هیچ شێوەیەك چارەسەر ناكرێت و هیچ دەرمانێكی تایبەت بە خۆی نیەو لە هەمان كاتیشدا بەرەو ئاسایی بووەنەوە دەچێت.

زانگریلۆ سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی سان رافایل دەكات لە شاری میلانۆلە ناوچەی لۆمباردیای باكووری وڵات، كە زۆررتین نەخۆشی كۆرۆنا لەو ناوچەیەدا بووەو قورسایی زۆری كۆڤید 19 لەو ناوچەیەو لەو نەخۆشخانەیە بووە، ئەو پزیشكە بە تەلەفزیۆنی (RAI)ی ئیتاڵی گوتووە لە ڕاستیدا وای لێدێت ئەو ڤایرۆسە بە هیچ شێوەیەك لەڕووی بەكار هێنانی دەرمانەوە چارەسەر ناكرێت و ئامادەشم ئەم قسەیەم واژۆ بكەم،

 پاشان ئەو پزیشكە درێژەی بە قسەكانی داوەو گوتوویەتی: لەماوەی دە رۆژی پێشوودا چەند نموونەیەكم وەرگرتووەو لەوە تێگەشتووم كە ڤایرۆسەكە بەرەو پووكانەوە رۆشتووە لە چاو ئەو نموونانەی كە پێ دوو مانگ و مانگ و نیوێك پێش لە ئێستا وەرمگرتوون.

پاشان گوتوویەتی لە سێ مانگی ڕابوردووداهەرچی ژمارەو داتا بڵاوكراونەتەوە هیچ بایەخێكی زانستییان نییە، ئەو هەموو ئامارە بوونە هۆی داخستن و ڕاوەستاندنی وڵات. هەروەها گوتوشیەتی هەندێك لە زانایان باس لە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دەكەن، پێموایە زیادەڕۆیی دەكەن، هەر بۆیە پێویستە سیاسیەكان دەبێت سنوورێك بۆ ئەو دۆخە دابنێن.

بەپرسێكی تەندروستی ئیتاڵیش باسی لەوە كردووە كە پێویستە ژیان ئاسایی ببێتەوەو یەكێك بێت ئەو برەپرسیارێتیە لە ئەستۆ بگرێت.

بە پێی ئامارەكان ئیتاڵیا لە ڕیزبەندی تووش بووەكاندایە لە رۆژی 21/1/2020 یەكەم حاڵەت ڕاگەیەنراوەو تا ئێستا (33415) كەس مردوون و (233019) كەس تووش بوون.

بەڵام لە ئێستادا تووش بوون بەشێوەیەكی بەرچاو كەمتر بووەتەوە بەتایبەتی لە كۆتایی مانگی ئایاردا، لە هەمان كاتیشدا حكومەت هەندێك كەرەنتینەو تەوقكردنی سووككردووە.

سەرەڕای ئەوەشدا حكومەتی ئیتاڵی بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەكات كە تا سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر كۆرۆنادا دەبێت هاوڵاتیان ئاگاداریی خۆیان بن و ڕێنمایی تەندروستی بكەن. بە دڵنیایشەوە سەركەوتن نزیكە.

ساندرا زامبا، یاریددەدەری وەزراەتی تەندروستی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە هەرچەندە بەڵگەی زانستیمان لەبەردەستدایە كە باس لەوە دەكەن بە هێواشی وا خەریكە ڤایرۆسەكە لەناو دەچێت، داواش دەكەین كە هیچ كەس و لایەنێك خەڵكی ئیتاڵیا نەترسێنێت.

لە هەمان كاتدا ئەو بەرپرسە تەندروستیە گوتووشیەتی: لەبری ئەوەی خەڵك بترسێنین داوا لە خەڵك بكەین بەباشترین شێوە و تا ئەو پەڕی توانا ئاگایان لە خۆیان بێت و ڕێنمایی تەندروستی جێبەجێ بكەن و دووری كۆمەڵایەتی پەیڕەو بكەن، بەتایبەتی خۆیان لەوانەش بەدوور بگرن كە گومانی هەڵگرتنی ڤایرۆسەكەیان لێدەكرێت. لەناو ئەوانەشدا زۆر پەیڕەوی لە دەستشۆردن بكەنەوەو دەستكێش و دەمامك بەكار بهێنن.