کوردستان

11:32 - 02/06/2020

ڕێكخراوی هەنگاو: كوژرانی كۆڵبەران لەم مانگەدا زیاترە لە چوار مانگی پێشوو‌

پەیسەر

بە پێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی هەنگاو كە تایبەتە بە مافی مرۆڤ و زۆرترین ئامارەكانی ئەو بوارە بڵاودەكاتەوە لەماوەی مانگی ڕابردوودا ئایار 2020 ، ٣٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. وەك ماڵپەڕەكە ئاماژەی پێكردووە ژمارەی کوژراوەکان زیاتر بووە کە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ کوژراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئایاری  ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٣٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٩١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ١٢ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ٢٥ حاڵەت بووە.
 لە درێژەی راپۆرتەكەی ماڵپەڕەكەدا هاتووە،
٣٣ حاڵەت (٩ کوژراو و ٢٤ بریندار) کە دەکاتە ٩١.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان بە تەقەی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران و توركیا ئەنجام دراوە.
ڕووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (٢ کوژراو ) کە دەکاتە ٥.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لە درێژەی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە:
لە پارێزگای ئورمیە: ٢٥ حاڵەت  ٨ کوژراو ١٧ بریندار و لە پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت ٣ کوژراو و ٣ بریندار و پارێزگای کرماشان: ٥ حاڵەت ١ کوژراو و ٤ بریندار هەبووە.
كێشەی كۆڵبەری لە سنوورەكاندا بەردەوام هەیە و خەڵكی هەژار و كەمدەرامەتی كوردستان بۆ پەیدا كردنی نانی رۆژانەی خێزانەكانیان پەنای بۆ دەبەن، چەند جارێكیش نوێنەری شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە پەرلەمانی ئێران چەندین هەوڵیان داوە ئەو كارە بكرێتە یاسایی بەڵام هیچ دەرئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووەو ناوبەناو هەواڵی شەهید بوونی كەسێك یان زایاتریان بڵاودەبێـتەوە، یان لەناو بەفردا ڕەقدەبنەوە، یاخود لە شاخەكانەوە دەكەونە خوارەوە و گیان لەدەست دەدەن.