کوردستان

07:27 - 16/06/2020

جێگری سەرۆکی ھەرێم و بەرپرسی ئۆفیسی ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوە‌

مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی ھەرێم و ڤینسنت گیۆم پۆپۆ بەرپرسی ئۆفیسی ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی هەرێم و ناوچەکە و جیهان کرا و بەتایبەت ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە.

مستەفا سەید قادر هیوای خواست کە هاوکارییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و ئامادەیی هەرێمیشی دەربڕی بۆ پشتگیریکردنی تاکو لە بەرپرسیارییەتییە نوێیەکەیدا سەربکەوێت.

لە بەرامبەردا ڤینسنت گیۆم پۆپۆ جەختیکردەوە، پڕۆسەی چاکسازی یارمەتی دامودەزگاکانی هەرێم دەدات باشتر خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکەن.

وتیشی، یەکخستنەوەی پێشمەرگە ئاسایشی ھەرێم باشتر زامن دەکات.