کوردستان

07:00 - 27/06/2020

پاشماوەکانی جەنگ لادەبرێن و ژیان دەگەڕێتەوە شنگال‌‌

لەیس حسێن

پاش ئەوەی کە لە چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆری خێزانە ئاوارەكانی شەنگال لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک گەڕاونەتەوە بۆ سەر زێدی خۆیان ،، چەند گرۆپی خۆبەخش بەخاوێنكردنەوەی پاشماوەكانی جەنگ و چەندین چالاكی دیكە،هەوڵی گەڕانەوەی ژیان بۆ ئەو ناوچانە دەکەن.

 "خەیری ئەلیاس" هاولاتیێکی شنگالەبە "پەیسەر پرێس" ی ڕاگەیاندووە:
 دوای چەند سال بڕیارمان دا بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆمان لە سنووری قەزای شنگال و لە ژیانی ئاوارەیی ڕزگار ببین. بەپێی وتەكانی ئەو هاوڵاتییە، نەگەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ زێدی خۆیان پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیداری حكومەتەوە هەیە ،( خزمەتگوزاریی لە قەزای شنگال لە ئاستی پێویستدا نییە بۆیە خەڵك ناگەڕێنەوە ،ئەو هاوڵاتیە گوتیشی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین خزمەتگوزاری لەو ناوچەیە دابین بکرێت بۆ ئەوەی زیاتر خەڵک بگەڕێتەوە دەڤەری خۆیان و لە ژیانی ئاوارەیی ڕزگاریان بێت).


" موراد خەلەف" کە ئەندامی سەنتەری گەنجانی رەمبوسی لە قەزای شنگال بە "پەیسەر پرێس"ی گوت:پاش ئەوەی هەلمەتی گەڕانەوەی خۆبەخش لەلایەن خەڵکەوە دەستی پێکرد بۆ ناوچەکانیان لە قەزای شنگال بەتایبەت گوندی رەمبوسی، ئێمەش بە ئەرکی خۆمان زانی کە خزمەتی ئەوان بکەن بۆیە ئێمە ئەم سەنتەرە دامەزراندووە ت لەم ڕێگەیەوە چیمان پێدەكرێت ئەنجامی بدەین.

ئاماژەی  بەوەشکرد کە کارەکانیان لەو سەنتەرە بریتیە لە : بلاوکردنەوەی هۆشیاری ڕۆشنبیری، هەوڵدان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی لە ناوچەکانیان پشتیوانیکردنی خاوەن بەهرەکان، پاقژکردن و خاوێنكردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەکانی جەنگ و کارکردن بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە.


"فەیسەل عەڤدۆ" کە ئەندامی گرۆپی رۆناکی ژیان بۆ "پەیسەر پرێس" گوتی:
ئەوان ماوەیەکە وێنەکێشی لەسەر دیوارەکانی ناحیەی گرعزێریان دەستی پێکردووە لە باشووری چیای شنگال بۆ ئەوەی پاشماوەکانی جەنگ لاببرێن.و جوانكاریی و ئومێد بە شارو ناوچەكە ببەخشنەوە هەروەها گوتی، پێش چەند رۆژێک ئەوان چالاکی تەرفیهییان بۆ مندالانی ئەو خێزانانەی کە گەراونەتەوە لە گرعزێر ئەنجامداوە بۆ ئەوەی کە هەست بە تەنیایی نەکەن و  خەندەو خۆشی بیخەنەوە سەر لێوەکانیان.


بەڕێوەبەری شارەوانی ناحیەی گرعزێر-جەلال سەعدۆ-  بە "پەیسەر پرێس"ی ڕایگەیاند، پاش گەڕانەوەی خەلک ئەرکیان زۆر تر دەبێت و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان پشتیوانی ئەوان بکەن و بودجەیەکی تایبەت بۆ ئەوان تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی ئەم ناوچانە بکەن. هەروەها گوتی، کار و چالاکی ئەم گرۆپەخۆبەخشانە زۆر بە گرنگ و باش دەبینین چونکە هاوکارن بۆ ئەوەی دووبارە ژیان بگەڕێتەوە ناوچەکە.