کوردستان

12:11 - 28/06/2020

تا كۆتایی مانگی 7 حكومەت مووچەی مانگی 2 دابەشدەكات‌

پەیسەر

حكومەتی هەرێمی كوردستان تا رۆژی 29ی مانگی 7، مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكات.

بەپێی خشتەیەكی مووچە كە بەناوی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە ، حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی هەیە تا كۆتایی مانگی تەمووز كۆتایی بە خشتەی مووچەی مانگی شوبات بهێنێت.

بەپێی خشتەكە
وەزارەتی تەندروستی 27/6/2020

دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە 28/6/2020

یەكەی 80 و 70 ، 29/6/2020

وەزارەتی ناوخۆ بە گشتی و وەزارەتی دارایی و ئابوری  - 2/7/2020+1+30

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون + مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان 6/7/2020 -5

ئەنجومەنی ئاسایش  7/7/2020

دەزگای ئاسایش 8/7/2020

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی +  خاوەن پێداویستی تایبەت 9/7/2020

وەزارەتی پەروەردە 13/7/20201+12

ئەنجومەنی دادوەری + وەزارەتی داد + وەزارەتی سامانە سروشتییەكان 14/7/2020

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی + وەزارەتی پلاندانان 15/7/2020

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی + گواستنەوە و گەیاندن + چاودێری دارایی + مافی مرۆڤ + ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم + دەستەی ژینگە + وەبەرهێنان + دەستپاكی + كۆمسیۆنی هەڵبژاردن + دەزگای مین  -  16/7/2020

وەزارەتی خوێندنی باڵا 19/7/2020

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار 20/7/2020

وەزارەتی كارەبا 21/7/2020

وەزارەتی كشتوكاڵ + وەزارەتی رۆشنبیری 22/7/2020

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە + سەرۆكایەتی هەرێم + پەرلەمان + ئەنجومەنی وەزیران 23/7/2020

خانەنشینی پێشمەرگە 27/7/2020+26

خانەنشینی شارستانی 29/7/2020+28

ئەگەر بەپێی ئەو خشتەیە بێت دەردەكەوێت كە تا رۆژی 29/مانگی 7 حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكات.