کوردستان

12:36 - 05/08/2020

دەستەی دەروازە سنوریەكان: بەغداد بیری لەناردنی هێز بۆ دەروازەكانی هەرێم نەكردۆتەوە‌

پەیسەر

له‌دوای هاتنه‌ سه‌ركاری مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق، یه‌كێك له‌ كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراقه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش چوار ده‌روازه‌ی فه‌رمی و چه‌ندین ده‌روازه‌ی نافه‌رمیش هه‌ن، ئایا عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌ چی ده‌كات؟ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ گفتوگۆكانی نێوان شاندی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد چۆن له‌سه‌ری ڕێده‌كه‌ون؟ هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان چی ده‌بێت؟

عەمید سالار عەبدوڵا ئەندامی دەستەی دەروازە سنوریەكانی عێراق بەپەیسەرپرێسی راگەیاند حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند لەئێستادا لەگفتوگۆیەكی زۆر تێروتەسەلدان، و نێوانی حكومەتی هەرێم و بەغداد زۆر لە جاران باشترە، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە بەغداد بەهێزی سەربازی دەروازەسنوریەكانی هەرێم بگرێتەوە ئەوە دوورە لە راستیەوە بەڵكو گفتوگۆكان زۆر بە باشی بەرێوەدەچن،دەشڵێت و هەواڵی هاتنی هێزی سەربازی عێراقی بۆ دەروازەسنوریەكانی هەرێم دوورە لە راستیەوە وە حكومەتی عێراقی بەهیچ شێوەیەك بیری لەو بابەتە نەكردۆتەوە.

عەمید سالار دەڵێت هەفتەی رابردوو لە كۆبونەوەیەكدا بووین لە گەڵ دەستەی دەروازەسنوریەكانی عێراق و كۆبونەوەكە بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانس بەرێوەچوو، بەهیچ شێوەیەك باس لەوە نەكراوە.

ئەو ئەندامەی دەستەی دەروازەسنوریەكانی عێراق راشیگەیاند بڕیارێكی حكومەتی عێراقی هەیە كە كاری پێدەكرێت ئەویش ئەوەیە كە هەر پارێزگایەك دەروازەی سنوری هەیە، ئەوە 50% ی داهاتەكەی بۆ پارێزگاكە و 50% بۆ حكومەتی ناوەندی دەگەڕێتەوە، بەڵام هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە و بەڵكو تەواوی داهاتی دەروازەسنوریەكان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانە، پرسی گەرانەوەی داهاتی دەروازەسنوریەكان لە سەرمێزی دانوستانی هەرێم و بەغدا دایە.

عەمید سالار دەڵێت بەغداد بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی چوار دەروازەی سنوری هەرێم دوو مەرجی هەیە یەكێكیان ئەوەیە 50% داهاتەكەی بۆ بەغداد بێت و مەرجی دووەمیش تەواوی بەرپرسی دەروازەسنوریەكان سەر بە حكومەتی ناوەندی بن، ئەو كاتە رازیە ئەو چوار دەروازە بەنێودەوڵەتی بكرێن.