10:58 - 25/08/2020
ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند له پرۆسه‌كانی ئه‌نفالی كوردستاندا
ئه‌مرۆ ساڵڕۆژی كۆتا ئه‌نفالی كوردستانه كه
به قۆناغی هه‌شته‌م دێته ئه‌ژمار، له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای به‌شداریی 5 فیرقه‌ی
سه‌ربازی چه‌ندین جاش و موسته‌شاری كورد به‌شدارییان كردووه و تاوانبارانی سه‌ره‌كین
له‌و پرۆسه‌یه‌دا ، پرۆسه‌كه 11 رۆژی خایاندووه وله 25 ئاب تا 6 ی ئەیلوول بەردەوامبووە، ناوچەکانی بادینان
ئامێدی، دهۆک، زاخۆ، شێخان، ئاکرێ و بارزانی گرتووەتەوە.
وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن كه ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كی پلان بۆ
داڕێژراوه‌و بووه له لایه‌ن به‌عسه‌وه بۆقڕكردنی كورد‌و وێرانكردنی كوردستان. هه‌ر
بۆیه له‌و پرۆسه‌یه‌دا نزیكه‌ی
(4) هه‌زار گوند‌و، (4) قه‌زا، (30) ناحیه، ( 3100) مزگه‌وت و (100) كڵێسە
وێرانكران، لەڕووی ئاژەڵدارییەوە بووه هۆی به‌تاڵانبردنی (2)ملیۆن سه‌ر مه‌ڕو
ماڵات و ئاژه‌ڵ و كوێركردنه‌وه‌ی سه‌دان سه‌رچاوه‌ی ئاو‌و كانیاو كارێزی كوردستان و
به كۆنكرێت داپۆشران.
( د. كه‌نداڵ نزان) سەرۆکی
ئەنستیتۆی کورد لە پاریس، ده‌رباره‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌نووسێ (له شاڵاوه‌كانی
ئه‌نفالدا بنه‌ماكانی ژیان له كوردستان هه‌ڵته‌كێنران، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و
هستریا شێتانه‌ی جینۆسایدی كورد كۆتایی هات (90%) ی گونده‌كانی كوردستان و
زیاتر له (20) شار و شارۆچكه له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانه‌وه، ناوچه گوندنشینه‌كان
به (15) ملیۆن مین مینڕێژ كران، به‌م جۆره‌ش چالاكی كشتوكاڵی له ناوچانه‌دا
كارێكی ئه‌سته‌م بوو (1,5) ملیۆن كوردی گوندنشین بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكان
گوێزران، نزیكه‌ی (10%) ی كوردی باشووری کوردستان له‌نێو بران.
له ساڵڕۆژی ئه‌و كاره‌ساته
شوومه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان – نێچیرڤان بارزانی- په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتووه : ده‌بێت حكومه‌تى فيدرالى
عێراق ئه‌ركى ياسايى خۆى و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه
شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و جينۆسايد و جه‌نگ ناساندووه و
قوربانييان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
به‌ره‌ی
كوردستانی له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 لێخۆشبوونی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و جاش و موسته‌شارانه
ده‌ركر كه به هه‌ر هۆكارێك له خزمه‌تی به‌عس و ڕژێمی پێشوودا بوون، به بێ
جیوازیی كردن و بواردن، به‌ڵام دادگای باڵای تاوانه‌كه‌كانی عێراق له بڕیاری به
جینۆساید ناساندنی ئه‌نفالدا بڕیاری ده‌ستگیركردن و لێپێچینه‌وه‌ی بۆ ده‌یان به‌شداربووی
كورد ده‌كرد، به‌ڵام تائێستا هیچیان ده‌ستگیر نه‌كراون، هه‌رچه‌نده ساڵانه له‌م
بۆنانه‌دا وه‌ك داواكاریی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌و
بواره ئه‌و داواكارییه به یاد ده‌هێننه‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هیچ
ئاماژه‌یه‌ك به‌تاوانبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه نه‌كراوه، چ ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسیارێتییان
له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌بووه‌و چ هاوكاره‌كانیان كه بریتین له‌و جاش و موسته‌شارانه‌ی
به‌شداریی پرۆسه‌كانی ئه‌نفالیان كردووه.
دەقی
پەیامەکەی نێچریڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه
يادى قوربانييانى ئه‌نفالى بادينان ده‌كه‌ينه‌وه، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و
سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ده‌نێرين. له به‌رده‌واميى ئه‌و شاڵاوه به‌دناوه
و له تاوانێكى ديكه‌ى دڕه‌نده‌دا، ساڵى 1988 ڕ‌ژێمى به‌عس (180) هه‌زار هاووڵاتيى
كوردستانى هه‌ر له گه‌رميانه‌وه تا بادينان بێ جياوازى بێسه‌روشوێن و شه‌هيد كرد
و هه‌موو شوێنه‌وارێكى ژيانى له هه‌زاران دێهاتى كوردستان سڕييه‌وه.
له 25ى ئابه‌وه تا 6ى
ئه‌يلوولى 1988 له دوا قۆناغه‌كانى ئه‌نفالدا زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌كانى بادينان
كيمياباران كران و هه‌موو پێكهاته‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه له‌لايه‌ن پێنج فيرقه‌ى
سه‌ربازييه‌وه رووبه‌ڕووى گرتن و كوشتن و راگواستن بوونه‌وه، مزگه‌وت و دێر و
گونده‌كانى بادينان به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن و وێران كران، ئه‌وانه‌ش كه له
تاوانه‌كه ڕزگاريان بوو، به‌ره‌و ئێران و توركيا و وڵاتان دى، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر
بوون.
له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه
ده‌بێت حكومه‌تى فيدرالى عێراق ئه‌ركى ياسايى خۆى و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى
عێراق جێبه‌جێ بكات كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و
جينۆسايد و جه‌نگ ناساندووه و قوربانييان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو
روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، له هه‌رێمى كوردستانيش خزمه‌تى زياترى
قوربانييانى ئه‌نفال و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسى ونبووان بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام
بين له به‌دۆكيۆمێنتكردنى تاوانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ناسانديان به جينۆسايد له‌سه‌ر
ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رێگريكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌يان له هه‌ر شوێنێكى
جيهان.
ده‌بێ يادى ئه‌نفال هانده‌رى
زياترمان بێت بۆ پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان و
ئەو لاپەڕانەی مێژوو پێویستە ببنە ھەوێنی لێبووردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان و
پاراستنی دەستکەوتەکانى كوردستان كه ئه‌وه‌ش باش‌ترين وه‌فادارييه بۆ خوێنى شه‌هيدان.
هه‌ر له‌م ياده‌دا سوپاس و پێزانينمان بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه
كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هاوكاريى خه‌ڵكى لێقه‌وماوى بادينانيان كرد كه له‌و
شاڵاوه‌دا راگوێزرانه كه‌مپى زۆره‌ملێى جێژنيكان، جوامێرى و مرۆڤپه‌روه‌رييان هه‌رگيز
له‌بير ناكرێت.
سڵاو له گيانى پاكى شه‌هيدانى
ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
25/8/2020