کوردستان

01:53 - 14/11/2020

كازمی پەیامێك ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان دەكات و پەیسەریش ناوەڕۆكەكەی ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر

كازمی پەیامێك ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان دەكات و پەیسەریش ناوەڕۆكەكەی ئاشكرا دەكات
شەوی رابردوو كۆبوونەوەی نێوان مستەفا كازمی و نوێنەری ئەمەریكا رۆب واڵ لەر لە عێراق ئەنجامدرا، بەپێی زانیارییەكان كازمی پەیامێكی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.
بەپێی زانیارییەكانی پەیسەر لە كۆبوونەوەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و نوێنەری ئەمەریكا تاوتوێی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق كراوە.
بەهۆی تێپەڕبوونی یاسای قەرز بە بێ كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نیگەرانی لایەنە سیاسییەكانی كوردی لێكەوتوەتەوە و تیایدا لایەنە سیاسییەكانی عێراقیان بەوە تۆمەتبار كردووە، كە پرسی تەوافوقیان شكاندووە و بێ‌ كوردی ئەو یاسایە تێپەڕاندووە.
زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە كۆبوونەوەی كازمی و نوێنەری ئەمەریكا لەسەر هەوڵەكانی كورد بووە، تیایدا كازمی ئەوەی راگەیاندووە، پێویستە وەفدی كوردی بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسە نوێیەكان و گەیشتن بە رێككەوتن. تا حكومەتی عێراق بتوانێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە 20ی ئەم مانگە بنێرێت.
هەروەها كازمی ئەوەی بە نوێنەری ئەمەریكای راگەیاندووە، كە ئەو رێزی بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق دەگرێـت و ناتوانێت پشتی تێ بكات.
كازمی بۆ نوێنەری نەتەوەكگرتووەكان ئەوەشی راگەیاندووە، كە كورد پاپەندی رێككەوتنەكان نەبووە و ئەوەش بوەتە هۆی نیگەرانی لایەنەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران و بێ‌ كورد ئەو یاسایەیان تێپەڕاندووە.
بەپێی زانیارییەكان نوێنەرەكەی ئەمەریكا كە ئێستا لە هەرێمی كوردستانە بۆ چارەسەری ئەو پرسانە تا پێش رۆشتنی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا، كورد و حكومەتی ناوەند تاوتوێی كێشەكان بكەن بۆ ئەنجامندانی رێككەوتنێكی نوێ.