کوردستان

04:14 - 23/11/2020

پێشانگای فۆتۆگرافی "هەورامان: داوێنی ئاسمان" لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران بەڕێوەچوو‌

پەیسەر

پێشانگای هاوبەشی فۆتۆگرافی بە ناونیشانی "هەورامان: داوێنی ئاسمان"کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ UNESCO  ـ لە ئێران بە بەڕێوەبەرایەتی دکتۆرحوجەتوڵڵا ئەیووبی، بە هاوکاریی گۆڤاری "تەسویری ساڵ"ی ئێران، بە بەرپرسیاریی "سەیفوڵڵا سەمەدیان" فۆتۆگرافەر و سینەماکاری ناوداری ئێرانی و هەروەها بە یارمەتی وەزارەتی میراتی کەلتووریی، پیشەسازیی و گەشتیاریی ئێران و پارێزگاری کرماشان لە گالێری مامۆستا "موڕتەزا مومەیز" لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران لە شاری تاران بەڕێوەچوو.

لەم پێشانگایەدا کە بە بۆنەی پڕۆژەی تۆمارکردنی "ناوچەی هەورامانی ئێران" لە لیستی خەزێنە فەرهەنگییەکانی جیهان بەڕێوەچوو، 70 وێنەی هەڵبژاردە لە 35 فۆتۆگرافەریی کوردیی پارێزگاکانی کرماشان و کوردستانی تێدا نمایشکران، کە کۆمەڵێک وێنەی سەرنجڕاکێش لە سروشت، بیناسازیی، ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و ئایین و دابوونەریتی تایبەت و بێوێنەی "پیرشالیار" و "پاڵنگان"ی لە خۆگرتبوو.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم پێشانگایەدا دکتۆر "حیسام مەحموود مەهدی عەلی" بەراوردکاریی ڕێکخراوەی جیهانی یۆنسکۆ UNESCO، دکتۆر "حوجەتوڵڵا ئەیووبی" سکرتێری گشتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ لە ئێران، "محەمەد حوسێن تالبیان" جێگری وەزیری میراتی کەلتووریی و گەشتیاریی ئێران، "مەجید ڕەجەبی مێعمار" سەرۆکی ماڵی هونەرمەندانی ئێران، "سەیفوڵڵا سەمەدیان" فۆتۆگرافەر و سینەماکاری ناوداری ئێران و خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤاری "تەسویری ساڵ"، دکتۆر "عەبدوالحوسێن موستەکین" بریکاریی فەرهەنگی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ لە ئێران و مامۆستای زانکۆی تاران، کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و کەسایەتییە ڕۆشنبیرەکان و هەروەها هۆگرانی هونەری فۆتۆگرافی بەشداربوون.

ڕەنگدانەوەی بەشێک لە جوانییەکانی هەورامان
دکتۆر "حیسام مەحموود مەهدی عەلی" بەراوردکاریی ڕێکخراوەی جیهانی یۆنسکۆ UNESCO، سەبارەت بە پێشانگای "هەورامان: داوێنی ئاسمان" گوتی: پێش ئەوەی
کە بێم بۆ ئێرە، سەبارەت بە هونەرمەندانی ئێران، زۆرم بیستبوو و کاریگەریی لەسەرم کردبوو، بەڵام ئێستا بینینی هونەریی ئەوان، یەگجار زۆر کاریگەریی لێکردم. ئەگەر پێش لە ڕۆیشتنم بۆ هەورامان بۆ ئەم پێشانگایە بهاتبایەم بیرم دەکردەوە مامۆستاکان کاریی فۆتۆشۆپیان لەسەر وێنەکان کردووە، بەڵام ئێستا کە هەوارمانم بە چاوەکانی خۆم بینیوە، هەڵسەنگاندنەکەم ئەوەیە کە ئەم وێنانە تەنیا ڕەنگدانەوەی بەشێک لە جوانییەکانی هەورامانە و ئەوێی یەگجار زۆر جوانترە.

گوتیشی: ئەو وێنانە ڕەنگدانەوەی تەنیا جوانییەکانی بیندراویی هەورامانە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەوێی مرۆڤ و جوانییە مرۆڤایەتییەکانیشی هەیە؛ لەڕاستیدا بەبێ ئەوەی کە زمانی ئەوان تێبگەی دەتوانی جوانیاکیان دەرکبکەی.

 

بەراوردکاریی ڕێکخراوەی جیهانی یۆنسکۆ UNESCO، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە درێژەی سەردانمدا بۆ هەورامان، چاوم بە پیرەپیاوێک کەوت؛ ئەو ئیحساسی بوو و منی لە باوش گرت کە سەرسامی کردم. دیمەنە فەرهەنگییەکان تێکەڵاوێکە لە میراتی هەست پێکرا و هەست پێنەکراو. هەورامان لە تەواویی ئەم  وردەکاریانە بە کۆمەڵ پێکهاتووە. زۆر بەختەوەرم و شانازیی دەکەم کە لێرەم، هەروەها لەوەی کە هەورامانم بینی خۆشحاڵم. بۆ هەمووتان ئاواتی سەرکەوتن دەخوازم.

تۆمارکردنی جیهانی فەرهەنگ، مێژوو و زمانی هەورامان "مەجید ڕەجەبی مێعمار" سەرۆکی ماڵی هونەرمەندانی ئێران، سەبارەت بە پێشانگای "هەورامان: داوێنی ئاسمان" گوتی: ئێران وڵاتی کەلتوور، زمان، زاراوە و دین و ئایینە جۆراوجۆرەکانە. ئێرانییەکان بە درێژایی مێژووی چەند هەزار ساڵەی خۆیان، بەردەوام ڕێزیان لە هەموو کەلتوورەکان گرتووە.

گوتیشی: بە بیانووی تۆمارکردنی جیهانی فەرهەنگ، مێژوو و زمانی هەورامان، ئەم پێشانگایە بەڕێوەدەچێت و شانازیی پێدەکەین. سوپاسی تەواویی ئەو خۆشەویستانە دەکەم کە بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە و تۆمارکردنی جیهانی هەورامان هەوڵدەدەن.

یارمەتی خوازیی بۆ تۆمارکردنی جیهانی هەورامان
دکتۆر "حوجەتوڵڵا ئەیووبی" سکرتێری گشتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ لە ئێران، سەبارەت بە پێشانگای "هەورامان: داوێنی ئاسمان" گوتی: ئێمە داوامان لە ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە کرد کە بۆ تۆمارکردنی جیهانی هەورامان یارمەتیمان بدەن و بە بڕوای من ئەم تۆمارە جووڵەیەکی نوێی و تازەیە.

گوتیشی: ئەم پێشانگا زۆر جوانە بە یارمەتی هەموو خۆشەویستان و بە تایبەت ئاغای ڕەجەبی مێعمار کە خانەخێوی پێشانگاکەیە بەڕێوەدەچێت و سپاسی
هەمووان دەکەم.

سکرتێری گشتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ لە ئێران، لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی هەورامان و هەروەها گرینگی و پێگەی ناوچەکە بۆ ئامادەبووان و "حیسام مەهدی" بەراوردکاریی ڕێکخراوەی جیهانی یۆنسکۆ، هاتە ئاخاوتن.

مانەوەی 12 ڕۆژەی نوێنەریی یۆنسکۆ لە هەورامان "محەمەد حوسێن تالبیان" جێگری وەزیری میراتی کەلتووریی و گەشتیاریی ئێران، سەبارەت بە پێشانگای "هەورامان: داوێنی ئاسمان" گوتی: سوپاسی دکتۆر ئەیووبی دەکەم کە یارمەتی بوارە کەلتوورییەکان دەدات. هەمووان دەبێت سەبارەت بە بایەخ و جوانییەکانی هەورامان بزانن. سوپاسی ئاغای ڕەجەبی مێعمار و حیسام مەهدی دەکەم. حیسام مەهدی برای خۆشەویستی ئێمەیە؛ ئەو ماوەی 12 ڕۆژ لە هەورامان مایەوە کە بووە هۆی ئاڵووگۆڕیی ئەزموونەکان کە ئێمە زۆر شتی لێفێربووین.

گوتیشی: ڕەوتی تۆمار و بەڕێوەچوونی پێشانگای "هەورامان: داوێنی ئاسمان" گرینگە. پێنج، شەش ساڵە کە هەمووان بۆ پێکهێنانی دۆسییەی هەورامان لە یۆنسکۆ هەوڵدەدەن؛ ماوەیەکە دامەزراندنی هەندێک لە بەشەکان لەم بوارەدا دەستی پێکردووە و خەڵکی ئاگاداریی ئەم ڕووداوە گرینگەن و یارمەتی ئێمە دەدەن و لەڕاستیدا ناوچەکەی خۆیان خۆشدەوێت.

جێگری وەزیری میراتی کەلتووریی و گەشتیاریی ئێران، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە ئەم ناوچەیەمان وەکوو دیمەن ناساندووە کە تیایدا هەموو شتێک لەوانە: کۆچ، ژیانی خەڵکی، سروشت و هەروەها جۆرایەتی ژیان گرینگە. شایەد لە وێنە فۆتۆگرافەرییەکانی ئەم پێشانگایەدا هەندێک لەم بابەتانە ببینن. بەڵام بە شێوەی گشتیی لە هەر وەرزێکدا و لە هەر شوێنکدا کۆمەڵێک شت هەیە کە گرینگە.

گوتیشی: بەختەوەرانە لە تۆماریی ئەم ناوچەیەدا جۆرێک یەکێتی نەتەوەیی بوونی هەیە و بۆ ئەوەی کە ڕچاویی هەموو یاساکان بگیرێت، لە ڕێکخراوەی بیناسازی کۆبوونەوەیەکمان بوو و بەم دەرئەنجامە گەیشتین کە پێویستە بنەماکان لەبەرچاو بگرین.

تالبیان لە بەشکێی دیکەی قسەکانیدا گوتی: ئەم ناوچەیە دەتوانین تۆماربکەین و درێژە بەم ڕێگایە بدەین، چونکە ئەم هەنگاوە ڕێگایەکی ڕاست و دروست و بەپێی ستانداڕدە جیهانییەکانە و دەتوانێت ساڵانێکی زۆر، هەورامان لە ناوەندیی سەرنجە جیهانییەکاندا بمێنێتەوە.

ئەماژەی بەوەشکرد: ئەم پێشانگایە بێگومان هۆگریی یەگجار زۆریی دەبێت و لەوباوەڕەدام لە لایەنی ماناییەوە دەتوانێت ئەم ڕوخسارە کەلتوورییە قووڵتر بکاتەوە. هاوکارانی من لە کاریی تۆمارکردنی هەوراماندا زۆر هەوڵیاندا. سوپاسی خەڵکی خۆشەویستی هەورامانیش دەکەم کە بەشدارییەکی زۆریان کرد کە ئەم کارە بەبێ هاوبەشی ئەوان بەسەرئەنجام نەدەگەیشت.

ئەزموونێکی نوێ
"سەیفوڵڵا سەمەدیان" فۆتۆگرافەر و سینەماکاری ناوداری ئێران و بەڕێوەبەریی جەژنی "تەسویری ساڵ"ی ئێران، سەبارەت بە پێشانگای "هەورامان: داوێنی ئاسمان" گوتی: من بۆ سێ بابەت خۆشحاڵم؛ یەکەم ئەوەی کە ئەم پێشانگایە لێرە بەڕێوەدەبەین، دووهەم ئەوەی کە بۆ چەندین جارە لەگەڵ دکتۆر ئەیووبی هاوکاریی دەکەم. بەڕێزیان گرووپی "هونەر و تەجروبە"ی دامەزراند کە لە کارە دەگمەنەکان بوو و هەروەها سێیەم لەوە بەختەوەرم کە فۆتۆگرافەرەکان بەرەو هەورامان ڕۆیشتن و بووە هۆی بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە.

ناوی فۆتۆگرافەرانی پێشانگای "هەورامان: داوێنی ئاسمان" بریتین لە:
ئیبڕاهیم عەلیپور، ئیدریس خوسرەوی زادە، ئەسعەد نەقشبەندی، ئەفشین بەختیار، ئومید حەیدەری فەر، ئەمیر عەلی جەوادیان، بابەک سدیقی، بەهمەن شەهبازی، پەرویز ڕۆستەمی، جەمشید فەرجوەندفەردا، ڕاشید ئەمینی، ڕۆژین فەتاحی، زەهرا مەلەکووت، ژالە بەهرامی، سەروەر فەرهادی، سوهەیل
زەندئازەر، سیاوەش نەقشبەندی، شەهێن عەباسی، سەلاح عیلمی زادە، تالب حەیدەری، عادڵ عەبەوڵڵاهی، عەلی ئەسغەر  فەیزوڵڵاهی، عەلی کیان جەم، فوئاد گوودەرزی، لەقمان ئەحمەدی، لەقمان عەزیزخانی، موجتەبا فەخری، محەمەدڕەزا ڕەجایی، محەمەدڕەزا بەهارناز، مەرزییە ئەیوتین، مریەم زەمانپوور، موسلیم عەزیمی، هەڵمەت فەتاحی، هوومەن حەیدەری و ئارێز قادری.

"هەورامان: داوێنی ئاسمان"
دکتۆر "حوجەتوڵڵا ئەیووبی" سکرتێری گشتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ لە ئێران، لە دەقێکی تایبەتدا سەبارەت بە پێشانگای "هەورامان: داوێنی ئاسمان" نووسیوییەتی: پێشانگای "هەورامان: داوێنی ئاسمان"، پێشانگای نمایشکردنی ڕەنگە و شکۆی شارستانییەتێکە. ئێرە دەربازگەی سیمورغە و نیشاندەریی شایی و جۆش و خرۆشەکانی پەڕیی ئەوە کە کەوتە نێوان چینەوە و لەوێوە پەریی بێگومان پڕ بوو لە شایی هەر وڵاتێک، هەورامان نیشتمانی ئاو و هەتاوە. نیشتمانی چیرۆکەکانی بێوێنەی ژیانە. باغ و بێستانەکان کە سەمادەکەن و سەر وەئاسمان دەخشێنن. نیشتمانی مەقام و گۆرانییەکانی سەرخۆشانەی ژیانە. چیرۆکی جوامێرانە و ئەدەب و ئەخلاق و پاڵەوانییە.


هەورامانەکان هەڵگریی میراتی هەزار ساڵەی فەرهەنگ و گێڕانەوەی چیرۆکی هەرمانن بۆ مرۆڤ. و ئێستاکە بڕیار وایە جیهان بۆ ڕێزگرتن لە کرماشان و کوردستان و هەروەها بۆ شکۆی ئێران، بە ڕێزەوە بوەستن. میراتی جیهانی شاراوە لە توێی شاخ و کێو و گاشەبەردەکاندا سەریی لە ئاسمانداوە و هەورامان بەرەو ئەوە دەڕوات تاکو لە لیستی میراتی بەنرخی جیهانیدا ناویی تۆمار بکرێت. و ئەم پێشانگایە، وێنەکانی میراتی شاراوەی جیهانی لە نیشتمانی خۆردایە. پێشانگای "هەورامان: داوێنی ئاسمان"، فێستیڤاڵی مێژووە و شارستانییەکە کە هەر گۆشەیەکی دەربازگەی سیمورغە. هەوڵی فۆتۆگرافەرە ئێرانییەکان بۆ یارمەتیدانی کارناسان و بەرپرسانی میراتی کەلتووریی و کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ بۆ تۆماریی جیهانی ئەم میراتە مرۆڤایەتییە، جێگای پێزانین و ستایش و هەرمانە. ڕێز و پێزانینم هەیە بۆ هەوڵ و تێکۆشانە زۆرەکانی هاوکارانم و هەروەها گرووپی جێبەجێکاریی "تەسویری ساڵ" و هاوڕێیی مامۆستا "سەیفوڵڵا سەمەدیان" دەبیری ئەم پێشانگایە.