کوردستان

02:43 - 11/01/2021

خانه‌نشینی نایاسایی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌

پەیسەر پرێس

له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 100 هه‌زار خانه‌ نشینی نایاسایی بونیان هه‌یه‌، پشكی زۆرینه‌ لای حیزبه ‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمه‌، هه‌نگاوه‌كانی حكومەت بۆ چاكسازی لە مووچەی خانەنشینیی پلە باڵا به‌رده‌وامه‌ و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكیش ده‌ڵێت، حكوومەت لە مانگی دوودا دووەم ڕاپۆرتی خۆی بۆ پەرلەمان ڕەوانە دەكات، لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، هه‌زار كه‌س به‌ پله‌ی وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر خانه‌نشین كراون و له‌ ماوه‌ی ڕابردودا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌زیفه‌یه‌كیان هه‌بوبێت، مووچه‌یه‌كی زۆریان وه‌رگرتووه‌.

یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە و لە 16-01-2020 لەلایەن پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرا و حکومەت دەستی بە جێبەجێکردنییاساکە کردووە، به‌پێی یاسای چاكسازی له‌ ته‌واوی مووچه‌خۆران و كه‌رت و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت، مووچه‌ی ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ به‌ نایاسایی كراون به‌ مووچه‌خۆر ببڕدرێت.

سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه‌ مووچه‌ی نایاسایی خانه‌نشینییان هه‌بووه‌ به‌ پله‌ی وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر، ژماره‌یان ده‌گاته‌ هه‌زار كه‌س، سه‌رجه‌میان به‌پێییاسای چاكسازی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه‌ حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه‌.

بەپێی ژمارەكان، لە هەرێمی كوردستان كەیەك ملیۆن و 255 هەزار مووچەخۆر هەن، 244 هەزار كەسیان خانەنشینن و مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.

به‌پێی زانیاریه‌كان، تەنها لە سلێمانی نزیكەی 30 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن و بە گشتی مانگانە 105 ملیار دینار بۆ مووچەی خانەنشینی تەرخان دەكرا.


تا ئێستا لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە ٢٦ھەزار مووچەی نایاسایی بڕدراوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی داھاتێكی باش بۆ حكوومەت بگەڕێتەوە و چەندی مووچەی نایاسایی ببڕدرێت، داھاتی زیاتر بۆ ھەرێم دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەو چاكسازییەی حكوومەت دەستی پێكردووە، زۆر گرنگە و رێكخستنەوەی داھاتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستانە.

به‌پێی هەندێك ئاماری نافەرمی، سنووری 127 هه‌زار خانه نشینی نایاسایی بونیان هه‌یه‌، 55 هه‌زاریان سه‌ر به‌ پارتین و به‌شه‌كه‌ی تری سه‌ر به‌ یه‌كێتی و حیزبه‌كانی ترن‌، هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاكسازی له‌م بواره‌دا به‌رده‌وامه‌‌.

مستەفا سەعید، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگه‌یاند، پرۆسەی چاكسازی لە ھەرێمی كوردستان لە لایەن كابینەی نۆیەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و تا ئێستا لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە ٢٦ھەزار مووچەی نایاسایی بڕدراوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی داھاتێكی باش بۆ حكوومەت بگەڕێتەوە و چەندی مووچەی نایاسایی ببڕدرێت، داھاتی زیاتر بۆ ھەرێم دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەو چاكسازییەی حكوومەت دەستی پێكردووە، زۆر گرنگە و رێكخستنەوەی داھاتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستانە.

وتیشی، ئێستا كار لەسەر فایلی خانەنشینانی پلە باڵا دەكرێت، كە سەرووی ھەزار پلەیە و فایل بە فایل پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت و ھەر خانەنشینێكی پلە باڵا بە حەقی خۆی خانەنشین نەكرابێت، جا بە پلەی لیوا بێتیاخود ھەر پلەیەكی دیكەی باڵا بێت، مووچەكەی دەبڕدرێت، بۆیەبە چڕی كاری تێدا دەكرێت و لە ماوەیەكی نزیكدایەكلایی دەكرێتەوە و ئەنجامەكەیڕادەگەیەندرێت، چونكە حكوومەت بڕیاری داوە لە ھەموو سێكتەرەكان چاكسازی بكات و بەردەوامیش دەبێت.

له‌ هه‌رێمی کوردستان، 11 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌ جیاوازه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمن و له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌که‌وه‌ ده‌کرێنه‌یه‌ک و سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌بن.

خانه‌ نشینی نایاسایی، ڕێگایه‌كی دیكه‌ی به‌هه‌ده‌یردانی سامانی گشتی وڵاته‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، كه‌ هه‌میشه‌ خێروبه‌یری وڵاتیان بۆ خۆیان، ویستوه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌گشتیه‌كان فه‌رامۆشكراون، ئه‌وه‌ش هاوڵاتیانی توشی نه‌هامه‌تی و قه‌یران كردوه‌ته‌وه‌.