ڕاپۆرتی عیراق

01:36 - 16/01/2021

عێراق هەوڵ دەدات ئەمساڵ تەواوی کەمپی ئاوارەکان دابخات‌

پەیسەر

دوای شەش ساڵ لە دەربەدەریی و ئاوارەیی، عێراق نزیکەی 62٪ ئۆردوگای ئاوارەکانی ناوخۆی لە شەش مانگی رابردوودا داخستووە و بەنیازە لەمساڵیشدا سەرجەم کەمپەکان دابخات.

 سێ ساڵ دوای راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش، گرووپێکی نوێ کە پێکهاتبوون لە 3 هەزار کەس لە ئاوارەکانی دەستی شەڕی داعش، لە ئۆردوگای سەلامیەی پارێزگای موسڵ گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە 9ی کانوونی یەکەم 2021 رایگەیاند ، ئەمە بەشێکە لە پلانی وەزارەت بۆ داخستنی ئەم ئۆردوگایە و ئۆردوگاکانی دیکە. وەزارەت بەنیازە  ئەمساڵ هەموو ئۆردوگاکان لە سەرانسەری عێراقدا دابخات.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران: لە 76 کەمپ تەنها 29 کەمپ ماونەتەوە
ئیڤان فائق جابرو، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، یەکێك لە سێ ژنە وەزیرەکەی کابینەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەڵێت ئەم کابینەیە " یەکەمین کابینەی حکومەتە کە پلانێکی گشتگیری بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان داناوە."
جابرو بە ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە " ئێمە بەرپرسیارێتی  جێبەجێکردنی جدی ئەم ستراتیژەمان لە ئەستۆ گرتووە" و ئاماژەی بەوەدا وەزارەتەکانی پێشوود تەنها  گرنگیان بە پێدانی خۆراک و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان داوە.
لە شەش مانگی رابردوودا، زیاتر لە 66 هەزار و 600 ئاوارەی ناوخۆ گەراونەتەوە بۆ جێگاکانی خۆیان.
وەزیری کۆچ و ئاوارەکان گوتی" لە 76 ئۆردوگای ئاوارەکان پێش پێکهێنانی ئەم کابینەیە، تەنها 29 ئۆردوگایان لە ئێستادا کراوەیە. بەشەخۆاکمان زیاتر کردووە...بۆ دڵنیابوونە لە ئاسایشی خۆراکی و رووبەرووبوونەوەی پەتای کرۆنا."
کەمپی سەلامیەی موسڵ و ئەمیریەی فەلوجە لەم رۆژانەدا دادەخرێن.
جەبرو ئاماژەی بەوەشدا "هێشتا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هۆزی و ئەمنییەکانی کەمپی جەدە لە باشوری موسڵ پێویستمان بەکاتە."

کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستانیش دادەخرێن
لەبارەی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان گوتی " بە نیازی سەردانێکی تایبەتین بۆ هەماهەنگی کردن بۆ داخستنی 10 ئۆردوگا لە قۆناغی یەکەمی"داخستنەکان"دا".

وەزیر جەختی لەوەکردەوە، هیچ کەسێک بە زۆر ناگەڕێنرێتەوە بۆ ماڵەوە.

ئاوارەکان و رێکخراوە خێرخوازییەکان رەخنە لە پرۆسەکە دەگرن
بەم حاڵەوە، رەخنەیەکی زۆر لەلایەن ئاوارەکان و رێکخراوە خێرخوازییەکانەوە، سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆماڵەکانیان یان گواستنەوەی بۆ کەمپەکانی تر، رووبەری وەزارەت کراوە. ئەوان رەخنە لە حکومەتیش دەگرن بەوەی پێداویستی تەواوی گەراندنەوەی ئاوارەکانی فەراهەم نەکردووە.
حکومەت تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە
وەزیری کۆچ و ئاوارەکانی عێراق دەڵێت: " ئەمە 100٪ گەراندنەوەیەکی خۆویستانەیە. و  بۆ گەراندنەوەی ئاوارەکان بەتەواوی هەوڵمانداوە بۆ دورستکردنی ژینگەیەکی لەبار، بنیاتنانەوەی خانووەکانیان، دابینکردنی هەلی کار و دەستکردن بە پرۆژەی دەرامەتی ڕۆژانە بۆیان."

عومەر تائی، مامۆستایەکی 27 ساڵەیە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 لە شوێنی لەدایکبوونی لە قائیمی سنوری سوریا هەڵهات بۆ تورکیا، خزم و دراوسێکانی عومەر پەنایان بردە بەر ئۆردوگاکانی ناوخۆی عێراق.
تائی بە ئەلمۆنیتەری گوت  " زۆربەی خزمەکانم لە قائیم و روومانە بەشێوەیەکی خۆویستانە گەراونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام هەندێکیشان  هەرچەندە ناوچەکانیان ئەمنە و دەبێت کەمپەکان دابخرێت، بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان، بێکاری و نەبوونی جێگایەک بۆ ژیان دەیانەوێت لەوێدا بمێننەوە."

ئەحمەد غوڕەیری، نوێنەری بەرنامەی پاراستنی کۆمیتەی رزگاری نێودەوڵەتی کە لە ئەنبار کاردەکات، رەخنەی لە هەنگاوەگرت. غوڕەیری   گوتی "لە کۆتیادا هەندێکیان ناچاردەکرێن ئۆردوگاکانیان جێبهێڵن. بەتایبەت خێزانەکانی قائیم. زۆربەی ئەوانە نە ماڵیان هەیە و نە کار. ژێرخانەکان وێرانبوون و ئابوری لە حاڵەتێکی نالەباردایە."

ئاوارەیەکی کەمپی حەبانییەیە کە بەهۆکاری ئەمنی ناوی خوازراوی "مستەفا"مان بۆداناوە، بە ئەلمۆنیتەی گوت " نزیکەی 100 خێزان ناتوانن بگەرێنەوە سەرماڵ و حاڵی خۆیان و رەنگە ناچاربە دەرکردن یان گواستنەوەیان بۆ ئۆردوگای ئەمیریات لە فەللوجە بکرێن." ئەگەرچی کەمپی حەبانییە لە تشرینی دووەم 2020 بە داخراو راگەیەنرا، بەڵام زیاتر لە 200 خێزان هێشتا لەوێدا ماون و جێگەیەکی دیکەیان نییە بۆی بچن.
حکومەت بە زۆرەملێ ئاوارەکان  دەرناکات
وەزیری کۆچ و ئاوارەکان گەراندنەوەی زۆرەی ملێی ئاوارەکانی بۆ ماڵەکانیان رەتکردەوە و ئاماژەی بەوەد، ئەگەر خێزانەکان نەیانەوێت بەهەر هۆکارێک  بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان" ئێمە بەهیچ جۆرێک ناچاریان ناکەین." و ئەگەر لە ئۆردوگایەکی دیاریکراودا تەنها چەند ئاوارەیەک مابنەوە، رەنگە "داوایان لێبکرت بۆ دابینکردنی باشتری خزمەتگوزرییەکان بۆیان، بۆ کەمپێكی دیکە بگوازرێنەوە."
حکومەت هیوادارە هەموو ئاوارەکان، کە هەندێکیان بۆماوەی شەش ساڵە لە کەمپەکاندا خزمەتگوزارییەکی تەندروستی و فێرکردنی لاوازیان هەبووە و رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە، بەگرێنەوە ماڵەکانی خۆیان.
وەزیر دەڵێت "ئێمە چارەسەرێکی بەردەواممان بۆ گەڕاندنەوە و گەرەنتی کردنی ژیانیان پێشکەش بە ئاوارەکان کردووە  و هێشتا بەردەواین لەسەر یارمەتیدانیان. 300 شوقەمان لە پارێزگای میسانی باشوری خۆرهەلاتی عێراق، بەسەر ئاوارەکاندا دابەش کردووە. 1600 خانوومان لە ئەنبار و موسڵ دروستکردووەتەوە. 490  کابینەمان بۆ خێزانە ئاوارەکان دابینکردووە و لە شەش مانگی رابردوودا 41 کابینەی دیکەمان وەک قوتابخانەی کاتی لە موسڵ و دیالە دروستکردووە."
وەزارەت دەستی کردووە بە رێگەدان بۆ گەڕاندنەوەی خەڵک لە ناوچە پر لە گرژییەکانی وەک شەنگال و  جەرف سەخەر.
قەحتان شەقوو ، گەنجێگی ئێزیدییە و شەش مانگ پێش ئێستە لە کەمپەوە گەڕاوەتەوە شەنگال، بە ئەملۆنیتەری گووت "ڕێگەپێدانی گەرانەوە بۆ ماڵەوە، بۆ دەرچوون لە خاڵەپشکنینە جیاوازەکان، نزیکەی 20 ڕۆژی خایاند."

هەوڵی گەراندنەوەی ئاوارەکانی دەرەوەی عێراق
لە ساڵی 2019دا، نزیکەی 250 هەزار عێراقی چاوەروانی مافی پەنابەرێتی بوون لە وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا. جابرو و وەزارەتەکەی هەوڵی گەراندنەوەی ئەو عێراقیانەیاندا کە داواکارییەکانیان رەتکرابوونەوە.
وەزیر گوتی " لە سێ مانگی رابردوودا، 800 هاوولاتی لە تورکیا و ئەوروپاوە گەراونەتەوە. 379 پارچە زەوی و 4 ملیۆن دیناری عێراقمان وەک بەخشش بۆ هاندانی گەرانەوەیان تەرخانکردووە."
 جابرو ئاماژەی بەوەشدا، یارمەتی گەراندندنەوەی 13 هەزار ئاوارەی ناوخۆمان کردووە بە بڕی ملیۆن ونیوێک دیناری عێراقی.

هەندێک لە ئاوارەکان وەک فەهاد سوڵتان، کوردێکی مسوڵمان، دوای شەش ساڵ مانەو ە لە دهۆک گەڕاوەتوە بۆ زێدی خۆی لە دەورووبەری شنگال و ئومێدەوارە بتوانن بە ژێانێکی سادەوە بژین.

ئاوارەکان رووبەڕووی بێکاری، وێرانکردنی شارو شارۆچکەکان، دژایەتیکردنی هۆزەکان بوونەتەوە و هەندێکیان لە ژێر هێڵی هەژاریەوە ژیان بەڕێدەکەن.