کوردستان

09:36 - 31/01/2021

حكومەتی هەرێم نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان زیاد كرد‌

پەیسەر

بەپێی بڕیاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ نرخی كارەبا لە ساڵی 2021، نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان زیاد كراوە، هەروەها نرخی كارەبای بازرگانی  و پیشەسازیش زیادیكردووە.

وەزارەتی كارەبا رێنمایی ژمارە یەكی ساڵی 2019ی مەرجەكانی پێدانی كارەبای هەمواركردەوە. تیایدا بڕیاریداوە نرخی كارەبا لەسەر ماڵان و شوێنە بازرگانییەكان و فەرمانگە میرییەكان و پیشەسازی و شوێنە كشتوكاڵییەكان زیاد بكات.

بە پێی بڕیارەكەی نوێكەی وەزارەتی كارەبا، ئەگەر ماڵان لە نێوان (1-450) KWH لەماوەی یەك مانگدا بەكار بهێنایە، ئەوا نرخی تەنها 16 دیناربوو بۆ هەر كیلۆواتێك. بەڵام بە پێی بڕیارە نوێكە ئەم نرخە بۆ 18 دینار بەرزكراوەتەوە. هەروەها ئەگەر ماڵێك (5000- بەرەو ژوور) كارەبای بەكاربهێنایە بۆ هەر كیلۆواتێك نرخەكەی بۆ 241 دینار بەرزكراوەتەوە.

خشتەی نرخەكانی كارەبا ماڵان بۆ ساڵی 2020

خشتەی نرخی كارەبای ماڵان بۆ ساڵی 2021


بەرزكردنەوەی نرخی كارەبا تەنها كارەبای ماڵانی نەگرتوەتەوە و بەپێی بریارەكەی وەزارەتی كارەبا نرخی هەر كیلۆواتێكی كارەبای بازرگانی لە 130 دینارەوە بەرزكراوەتەوە  بۆ 157 دینار. هەروەها كارەبای پیشەسازی KV04  لە 120 دینارەوە بووە بە 146 دینار كیلۆوات بەرزبوەتەوە، هەروەها KVییه‌كانی (132-33-11) نرخی یه‌ك كیلۆواتیان له‌ 100 دیناره‌وه‌ بۆ 120 دینار به‌رزكردوه‌ته‌وه‌.

خشته‌ی نرخی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی و ميرى  له‌ ساڵی 2020

خشته‌ی نرخی كاره‌بای پیشه‌سازی له‌ ساڵی 2021


به‌پێی بڕیاره‌ نوێكه‌ نرخی كاره‌بای میریش گۆڕانكاری تێدا كراوه‌، كه‌ پێشتر نرخی یه‌ك كیلۆوات كاره‌بای میری به‌ 150 دیناربوو، به‌ڵام به‌ پێی بڕیاره‌ نوێكه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نرخی كاره‌بای میری بۆ 181 دینار به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.