کوردستان

12:45 - 10/01/2019

داواكاری ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم‌

پەیسەر

له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێی بۆ لای به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، مایك پۆمپیۆ داوای لێكردوون په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌پرسانی باڵای پارتی داوای زوو پێكهێنانی حكومه‌ت لێكردوون، ئه‌ویش به‌ به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌رێم.

ئه‌م داوایه‌ی ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زیاتر له‌ 100 رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌ڕیوه‌ و كابینه‌ی نوێ پێكنه‌هاتوه‌.

هۆكاری پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی حكومه‌تیش به‌هۆی ململانێی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆست و كورسیه‌كانی به‌غداو كه‌ركوك و هه‌رێمه‌ و تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ رێكه‌وتن.