ڕاپۆرتی عیراق

02:58 - 04/02/2021

جەمال زاریی لە سەرۆكی عەشیرەتەوە بۆ لۆبی سونەكانی عێراق لە واشنتۆن‌

پەیسەر

ئەم ڕاپۆرتە بەشێكە لە پرۆژەی (الحج الی واشنطن)ە كە تایبەتە بە چالاكی لۆبیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمەریكا لە نێوان (2010-2020 )دا، زۆرینەی زانیاریەكانی ناو راپۆرتەكەش پشت بەزانیارییەكانی وەزارەتی دادی ئەمەریكا دەبەستێت و هەمووشیان ڕێگە پێدراون كە بڵاوبكرێنەوەو هەمووشیان خراونەتە سەر تۆری ئەنتەرنێت.
لە میانەی كۆنفراسی (پرۆژەی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق) لە پاریس لە ساڵی 2016 دا بەشێك لە سیاسەتمەدارانی عێراق و دبلۆماتكارانی بیانی لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێس و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا كۆبوونەتەوە، لەو كۆنفراسەدا (جەمال زاری) كراوەتە سەرۆكی لیژنەی ناوەندی پرۆژەكە، ئەوە لە كاتێكدا شێخی عەشیرەتی –زوبع-ی عێراقییە.

كۆنفراسەكە گفتوگۆی زۆی تێداكرا لەبارەی بوون و ئامادەبوونی ئەمەریكیكەكانەوە تیایدا، لەبەر ئەوەی ئەوان لە ساڵی 2003 ەوە بوونەتە هۆی لەباربردنی پرۆژەی سیاسی لە عێراق، زاری داوای كرد لە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی كە هەمووان پێكەوە بن بۆ ڕووبەرووبونەوەی تیرۆر لە عێراق لەهەردوو لایەنی (سیاسی و سەربازی)یەوە، بۆ ئەوەی سیستەمێكی سیاسی نوێ لە عێراق بێتە پێشەوە كە دوور بێت لە پشك پشكێنە لەسەر بنەمای تائیفی ،  لە هەمان كاتدا بۆ ئەوەی عێراق بەم دۆخە گەشتووە لۆمەی دولایەن كراوە، یەكێكیان ئەمەریكا لە 2003 عێراقی داگیركردو لەولاشەوە ئێران هەلەكەی قۆستەوەو هەژموون و دەسەڵاتی خۆی لەوڵاتەكەدا بەرقەراركرد.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لە لۆبیەكانی جەمال زاری دەكرێت لەگەڵ ئەمەریكیەكان تا لەم ڕێگەیەوە بۆچوون و دونیا بینیەكانی ئەو بۆ بەرەو پێش بردنی عێراق وێنابكەین.

سەركردەیەكی سونی تاران تاوانبار دەكات:
جەمال لە مانگی تشرینی دووەمی 2015 ەوە دەستی پێكردووە. كاری یەكەمی لەگەڵ كۆمپانیایەك بووە بەناوی (سانتیاس ئەنتەرناشناڵ - Sanitas Internationa) ئامانجی ئەوەبوو لەو ڕێگەیەوە كاری میدیایی بكات بۆئەوەی فشاری سیاسی پێ دروست بكات، بەڵام ئەم كارە زۆری نەخایاندو تەنها شەش مانگ تەمەنی هەبوو لە رۆژی 30 نیسانی 2016 كۆتایی هات.
زاری ناوەندێكی دروستكرد بەناوی (سفراء السلام للعراق) و خۆی سەرپەرشتی ناوەندەكەی دەكرد، ئەو كۆمپانیایە كاری ئەوەبوو كە بۆچوون و چالاكیەكانی زاری بگەیەنێت بە ناوەندە میدیاییەكانی ئەمەریكا تا لەوێوە تیشك بخرێتە سەر كەسایەتیەكەی و گەورەی بكەن. بۆ نموونە كۆمپایناكە ژمارەیەك وتاری زارییان لە رۆژنامەی (thehill)دا بڵاوكردەوە كە یەكێكیان لە بارەی دادگایی كردنی ئەو بەرپرسانەبوو كە بەشداربوون لە چالاكی تیرۆرستیدا لە دژی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و ئەمەریكیەكان ، بەتایبەتی بەرپرسانی سعودییە.

هەروەها زاری لەو وتارەیدا باس لەوە دەكات كە دەركەوتن پەرەسەندنی هەردوو رێكخراوی توندڕەوی (داعش و قاعیدە) لە عێراق و ناوچەكەدا لە ئەنجامی كێشەو بێ سەروبەری عێراقدا بووە، كۆتایی نوسینەكەشی بەوە دەهێنێت كە پێویستە ئەمەریكا پێداچوونەوە بە هاوپەیمانەكانیدا بكات لەناوچەكەدا بەتایبەتی لەكەڵ توركیا، ئەردەن و پاكساتاندا و بەتایبەتیش عەرەبستانی سعودییە.

لە كۆتایی 2016 شدا دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەركەوتنی بەدەستهێنا وتارێكی دیكەی بۆبڵاوكرایەوەو تیایدا داوای لە سەرۆكی نوێی ئەمەریكا كردبوو كە سیاسەتی ئەمەریكی لە عێراق بەرەو ئاقارێكی نوێ ببات، لە هەمان كاتیشدا لەو وتارەدا لۆمەی سیاسەتەكانی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشوو كردووە لە عێراق و گوتوویەتی یەكێك لە گرفتەكانی ئەوەبووە كە دۆسیەی عێراقی ڕادەستی جۆبایدنی جێگری كردووە، هۆشداریی داوەتە ترەمپ كە هەڵەكانی ئەو لە عێراق دووبارە نەكاتەوە.

زاری وەك هەموو شێخە سونیەكانی تری عێراق، رەخنەی هەبووە لە سیاسەتی ئەمەریكا بۆ ماوەی چەند ساڵێك بێدەنگییان كردووە لەبەرامبەر نوری مالیكی (سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق)دا، بێدەنگ بوون لەبەرامبەر فەرمانڕەوایەتی دیكتاتۆریەكەیداو بووە هۆی ئەوەی داعش سەرهەڵبدات، لەو وتارەیەدا جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە سونە دەتوانن بەشێوەیەكی بنەڕەتی و یەكجاریی كۆتایی بە –تیرۆر- بێنن لە عێراق.

كۆمپانیاكەی جەمال زاریی ڕیككەوتنێكی لەگەل رۆژنامەی –شرق الاوسط- كردووە كە هەڵوێست و بۆچوونەكانی بڵاوبكاتەوە كە باسیی لەهەڵوێستی سونەكانی عێراق و شاری فەلوجەی كردووە لەبەرامبەر ڕێكخراوی داعش دا،ئەو پێداگریی كردووە كە لە دژی داعشن، لە هەمان كاتدا ئەوەشی نەشاردووەتەوە كە دژی میلشیاكانی ئێرانیشن لە عێراقدا، لە لایەكی تریشەوە گرێبەستێكی لەگەڵ –نیۆرك تایمز- كردووە كە چەند وتارێكی نوسیوەو بانگەشەی بۆ ئەوە كردووە كە سونەكان بكەنە چەكدار بۆ ئەوە پارێزگاریی لە موسڵ بگرنە ئەستۆ.

بەڵگەنامەكانی كۆمپانیاكە باس لەوە دەكەن كە جەمال زاری چووەتە نوسینگەی سیناتۆری ئەمەریكی –مایك رواندز- ئەندامی لیژنەی هێزە چەكدارەكانی ئەمەریكای كردووە لە مانگی تشرینی یەكەنی 2015 دا ، ئەوەی جێگەی سەرنجە لەو بەڵگەنامەدا باس لەوە نەكراوە لەبری ئەو سەردانە هیچ بڕە پارەیەك وەرگیرابێت بە پێچەوانەی ئەوەی یاسای ئەمەریكی ڕێگەی پێداوە.بە پێی تۆمارەكانی وەزارەتی دادی ئەمەریكا بە 19 ئایاری 2016 جەمال زاری بڕی 90 هەزار دۆلاری خەرج كردووە لە گرێبەستێكدا  بەڵام بەڵگەنامەكە تەوای بابەتەكەی ڕوون نەكردووەتەوە، تەنها ئەوەندەی نوسیوە بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی ئەوروپی و ئەمەریكی، ئەو گرێبەستەش بەناوی –جمعیة سفراء السلام للعراق- ەوە بووە، ئەو ڕێكخراوەش لە ساڵی 2014 لە لاتیڤیا بەسەرۆكایەتی زاری دروست بووە بە ئامانجی پەیوەندی دروستكردن لەگەڵ حكومەتەكانی دونیادا بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی عێراق.

مارك ساڵح، پیاوە سونەكەی عێراق لە واشنتۆن:
بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی –نیورك تایمزلە مانگی نیسانی 2017 ، جەمال زاری بۆ ماوەی 10 رۆژ سەردانی واشنتونی كردووە ، بەڵام نەیتوانیوە كۆبوونەوە لەگەڵ هیچ بەرپرسێكی ئەمەریكی بكات لە ئیدارەمەی ترەمپ دا، دوای كۆتایی هاتنی داعشیش كۆبوونەوەكانی قەتیس بوون لە ئەندامانی كۆنگرێس دا.

لە ساڵی 2017 دا گەروە بازرگانی ئەمەریكی بەڕەگەز عێراق (مارك سالح) كە لە هەمان كاتدا ڕاوێژكاری سیاسی بەشێك لە سونەكانیش بووە لەناویاندا تارق هاشمی جێگری پێشتووتری سەرۆك وەزیرانی عێراق كە ئێستە هەڵاتووەو دانیشتووی وڵاتی توركیایە.

مارك لە واشنتۆنەو كاربۆلایەنە سونیەكانی عێراق دەكات، لەبەرامبەر ئەوەدا بڕیكی زۆرپارە وەردەگرێت بۆئەوەی بیانگەیەنێت بە بەرپرسانی كۆشكی سپی، وەزارەتی دەرەوە، كۆنگرێس و ئەوانی تریش، ئەو هەمان كاریشی بۆ جەمال زاریش كردووە، یەكێكی تر لە كارەكانی دەربازكردنی  عێراقە لە میلشیا ئێرانیەكان و فشار خستنە سەر ناوەندەكانی ئەمەریكایە بۆ ئەوەی حەشدی شەعبیش وەك گروپێكی تیرۆرستی بیان ناسێنێت. بەو پێیەی ئاراستەو كاركردنیان لە تارانەوە وەردەگرن.

ساڵحلە ساڵی 2017 دا گەستێثكی بۆ جەمال ڕێكخستووە كە سەردانی واشنتۆن بكات، لەوانەیە ئەو سەردانە هەرئەوە بێت كە لە تۆمارەكانی وەزراەتی دادی ئەمەریكا دا باسی لێوەكراوەو لە پێشەوەش ئاماژەمان پێدا، لەنێو تۆمارەكاندا ناوی ساڵح ئاماژەی پێكراوە كە بووەتە ڕێكخرەی دیدارەكە لەگەڵ وەزراەتی دەرەوە و فەرمانگەی دبلۆماسیەكانی باڵیۆزخانەكانی ئەمەریكا.بە پێی سەرچاوەكان ساڵح لە بەرامبەر ئەو خزمەتەدا لە 2017 بڕی 290 هەزاردۆلاری وەرگرتووە، تا ئامادەكردنی ئەم ڕاپۆرتەش ساڵح پەیوەندی لەگەڵ جەمال زاری ماوە.

زاری و لۆبی ئیسرائیل:
جەمال زاری لە مانگی ئابی 2016 ەوە بە توندی لە دەرگاكانی ئەمەریكا دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش پشتی بە گروپی ستراتیژی واشنتۆن (Washington Strategy Group)بەستووە. كارە ئەم گروپە پارێزەرییە لە بواری ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەدا. سەرۆكی گروپەكە ناوی –جویل روبین-ە لە هەمان كاتدا بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆنگرەی یەهودی- ئەمەریكی یە، ئەو چالاكوانێكی دیاری یەهودییەكان و دۆستی بەوەفای ئیسرائیلیشە. كۆنگرەی یەهودیی ئەمەریكی بەیەكێك لە ڕێكخراوە دێرینەكان دادەنرێت كە پشتیوانی ئیسرائیلی كردووەو كار بۆ ئەوە دەكات بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا لە هەر شوێنێكی دونیادا هەبێت پێكەوە ببەستێتەوە.

روبین لە سەردەمی ئۆبامادا جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بووە بۆ كاروباری یاسایی، كاری ئەو لە نوسینگەی هەماهەنگی بووە لەنێوان وەزارەتی دەرەوەو كۆنگرێس دا، دوو دۆسیەی گرنگی بەدەستەوە بووە كە بریتی بوون لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە سەردەمی جۆرج بۆشی كوڕدا.

كۆتا بەرپرسیارێتی سیاسی روبین هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی بیرنی ساندرز ، كاندیدیلا دیمەكراتەكان بوو بۆ سەركایەتی ئەمەریكا 2020، كاری بۆ ئەوە دەكرد كە پەیوەندیی نێوان هەردوو كۆمەڵگەی ئیسرائیلی و ئەمەریكی قوڵتر بكاتەوە.

ئەم گروپە لە مانگی سێبتەمبەری 2016 دەستی بەكارەكانی كردووە بۆ جەمال زاری و یەكەم كۆبوونەوەی بۆ ئامادەكردووە لەگەڵ خاتوو ئان باترسون بریكای وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی دوور و باڵیۆزی پێشووی میسر، كۆبوونەوەكەش بریتی بوو لە پەرەپێدان و گرنگیدان بە كارو چالاكییەكانی زاری و لەوێشەوە كارئاسانیی بۆ بكرێت بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكی .دوای ئەوەش كارئاسانیی بۆ كراوە كە لەگەڵ نوێنەرانی كۆمارییەكان كۆ ببێتەوەو لەوانەش ئید رویسی بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییە دەرەكییەكان .لە دەستپێكی سەردانەكەی زاری بۆ واشنتۆن لە 2017 دا كۆمپانیاكە كۆبوونەوەیەكی كردووە لە گەڵ فەرمانبەرانی لیژنەی پەیوەندییەكان لەوەزارەتی دەرەوەو بۆ ئەوەی هانیان بدەن كە جەمال زاری سەردانی ئەمەریكا بكات، هەروەها كۆبوونەوەی كردووە لەگەڵ جوی بینینجوتون، بریكاری وەزیریی دەرەوە بۆكاروباری عیراق ، كە دبلۆماتكارێكە بەناوبانگ و شارەزا بوو، پێشتر كاری كردبوو لە مۆسكۆ و ئەنكەرەو لە 2013 بۆ 2015 بووەتە كۆنسولی گشتی ئەمەریكا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان. ئەوەی جێگەی سەرنجە كۆمپانیاكە كاری بۆكەسایەتیەك كردووە و لەگەڵ ئیدارەی كۆچی سەر بە وەزارەتی  دەرەوە كردووەو ، بۆ ئەوەی یەك كەس سەردانی ئەو وڵاتە بكات، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ناوی كەسەكە بە ئاشكرا باس نەكراوە..

سەردانی جەمال بۆ واشنتۆن:
دەستپێكی سەردانەكەی زاری هەماهەنگی لەگەل كۆمپانیای واشنتۆنی ستراتیژی بوو بۆئەوەی كۆبوونەیەك بكات لەگەڵ ناوەندی پێشكەوتنی ئەمەریكا.كە لەبواری لیبراڵیەت و دیموكراسیدا كاردەكەن. دواتر دروستكردنی چاوپێكەوتنێكی بوو لەگەڵ رۆیتەرز و دواتریش گفتوگۆ دروست كردن  بۆی لەگەڵ واشنتۆن پۆست و وول ستریت جۆرناڵ و سی ئێن ئێن.
دواتریش كۆبوونەوەی لەگەڵ چەند كەسایەتی تر ئەنجام داو 10 رۆژ لە واشنتۆن مایەوە . كۆمپانیاكە هەماهەنگی كردووە كە زاری لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و  كرببێتەوە .

كۆبوونەوە لەگەڵ گەورەبەرپرسانی كۆنگرێس:
چارەكی كۆتایی ساڵی 2017 كۆمپانیا ئیسرائیلیەكە چەندین دیداری بۆ جەمال زاری ڕێكخستووە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی كۆنگرێس دا ، جارێكیش لەگەڵ ئیلیوت ئەنجڵی نوێنەری دیمومراتەكان، كە بەیەكێك لە لایەنگرە سەرسەخت و بەهێزەكانی ئیسرائیل دادەنرێت. هەروەها كۆمپانیاكە لەگەڵ سیناتۆر بیرنی ساندرز كە یەكێكە لە سیاسەتمەدارە پیرو بەناوبانگەكانی دیموكراتەكان و چەند جارێكیش بەربژێری پۆستی جیادیا بووە، بە پێی سەرچاوەكان لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە كاروباری عێراق كراوە.

شێخ جەمال زاری لەسەردانێكی تریدا بۆ واشنتۆن لە 2018 لەگەڵ شتنی هویر نوێنەری دیموكراتەكان و كریس میرفی لە لیژنەی پەیوەندییەكان كۆبووەتەوە. پاشان لە گەڵ سیث مولتون لە لیژنەی هێزە چەكدارەكان كە پێشتر سەربازێك بووە لە هێزی پیادەی ئەمەریكی لە عێراق و لە هەمان كاتیشدا یەكێك بووە لەوانەی كە جەنگی عێراق ناڕەواو نادروستە، لەگەل ئەوەشدا ئێستا لایەنگری مانەوەی سوپای ئەمەریكا یە لە عێراق و ناشیەوێت هێزەكە زیاتریش بكرێت. هەرلەو سەفەرەیدا چاوەی كەتووە بە جیمی راسكین لە لیژنەی دادوەری و چاودێریی و چاكسازییەكان، ئەو بەیەكێك لەوانە دادەنرێت كە پشتیوانی لە دەستێوەردانی ئەمەریكا دەكات لە عێراق و سوریا، بەڵام ئەو لەگەل بژاردەی ئەوەدایە ئەمەریكا تەنها بە هێزی ئاسمانی لەو دوو وڵاتەدا بێت نەك بە هێزی پیادە.

سەرچاوەكە باسی لەوە نەكردووە لە دووەم گەشتی زاری بۆ واشنتۆن ئایا كۆبوونەوەی لەگەڵ كەسایەتیەكانی نێو ئاسایشی نیشتیمانی كردووە یان نە، چوون وەك شارەزایان باسی دەكەن كۆبوونەوە لەگەڵ ئاسایشی نیشتیمانی باشتر و بەبەرهەم تر دەبێت لە ئەندامانی كۆنگرێس.

دوای ئەو سەردانەی زاری كۆمپانیاكە پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە باشتر كردووەو، لە ئێیتاشدا هەماهەنگی كردووە بۆی و لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019 دا سەردانێكی تری واشنتۆنی كردەوەو وەك جارەكانی پێشوو لە گەڵ ئەندامانی كۆنگرێس و وەزارەتی دەرەوە كۆبووتەوە.
بە پێی سەرچاوە ئەمەریكیەكان گرێبەستی نێوان كۆمپانیاكەو جەمال زاری لە 29/4/2020 كۆتایی هاتووە، لەبەرامبەر ئەو كارە خزمەتگوزارییانەدا كۆمپانیاكە 388 هەزار دۆلاری وەرگرتووە.

 

سەرچاوە