08:46 - 21/02/2021
له پشتی په‌ره‌ده‌وه حیزبه‌كان چۆن حكومه‌تیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار ناچاركرد؟
هیچ كه‌سێك نییه بڕوای به‌وه نه‌بێت یان پێچه‌وانه بیر له‌وه بكاته‌وه، كه دابه‌زینی به‌های دینار و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاری دۆلار، كاریگه‌ری پێچه‌وانه له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان نه‌كات و نه‌بێته هۆی فشاری ده‌رونی و ئابوری له‌سه‌ر خه‌ڵك و باودۆخی گوزه‌رانیان خراپتر نه‌كات.
"كورسییه‌كی په‌رله‌مانم له ده‌ستدا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی 3000 ده‌نگم هێنا، ته‌نها هۆكاریش بۆ له‌ده‌ستدانی كورسییه‌كه ئه‌وه‌بوو ئاماده‌نه‌بووم سێ ملیۆن دۆلار بده‌م به سه‌رۆكی كوتله‌كه‌م، بۆیه ئه‌و كورسییه‌ی ده‌بوو بۆ من بێ درا به‌و كاندیده‌ی تر كه پاره‌كه‌ی دا". ئه‌مه قسه‌ی (ص. أ)ی كاندید بوو، ئه‌و ده‌ڵێ: دوو سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ حیزبه‌كانی عێراق بونیان هه‌یه، یه‌كه‌میان له‌و وه‌زاره‌تانه‌وه‌یه كه به‌شداربوون تیایدا و دووه‌میان پاڵپشتی ده‌ره‌وه‌یه بۆ حیزبه‌كان، جا ئیتر ئه‌و پاڵپشتییه ئێرانه یان سعودییه.
له‌گه‌ل نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق كه بڕیاره له 10ی 10ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، جارێكی تر قسه و باس له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی حیزبه عێراقییه‌كانه‌وه گه‌رمبوه‌ته‌وه.
به‌شێك له چاودێرانی سیاسی و ئابوری ئه‌مجاره‌یان، دابه‌زینی به‌های دینار و به‌زركردنه‌وه‌ی به‌های دۆلاریان وه‌ك خاڵێكی په‌یوه‌ندیداری پاره‌داركردنی حیزبه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌وه باسده‌كه‌ن و شرۆڤه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
به پێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تا ئێستا 300 حیزب و كوتله ناوی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركردووه، به پێی پێشبنییه‌كانی كۆمسیۆنیش بێت، ژماره‌ی به‌شداربووانی حیزب و كوتله سیاسییه‌كان بۆ دوو هێنده‌ی ژماره‌ی حیزبه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 به‌رز ده‌بێته‌وه كه 204 حیزب و كوتله‌ی سیاسی بوون.
حیزبه سیاسییه‌كانی عێراق به خۆ دزینه‌وه له بنه‌ما یاساكان كه تیایدا داوای ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی حیزبه‌كان ده‌كات، سه‌ركه‌وتوو بوون له شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانیان كه دوو رێگه‌ی هه‌یه ئه‌وانیش رێگه‌ی ناوخۆ و رێگه‌ی ده‌ره‌وه.
هیچ حیزب و كوتله‌یه‌كی عێراقی تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بۆ رایگشتی و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له كاندیده‌كانی خۆشیان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام به پێی به‌دواداچوونه‌كانی پێگه‌ی ده‌ره‌جی لوبنانی، سه‌رچاوه داهاتی حیزبه عێراقییه‌كان دوو رێگه‌یه، رێگه‌ی یه‌كه‌میان حیزبه‌كان له‌و وه‌زاره‌تانه‌وه داهاتیان ده‌ستده‌كه‌وێت كه وه‌ریان گرتووه به به‌شداربونیان له كابینه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌مه‌ش به زۆری حیزبه باڵاده‌ست و گه‌وره‌كانی ده‌گرێته‌وه.
به‌شێكی دیكه‌ی سه‌رچاوه داهاتی حیزبه سیاسییه‌كانی عێراق، ئه‌و پاڵپشتییه مادییه‌ی ده‌ره‌وه‌یه كه پێگه‌ی ده‌ره‌ج باس له هه‌ردوو وڵاتی سعودییه و ئێران ده‌كات، كه ئامانجیش لێی به‌كارهێنانیانه له ململانێی ئیقلیمی ئێران و سعودییه.
(ص. أ) كاندیدی پێشوو به پێگه‌ی ده‌ره‌جی راگه‌یاندووه، هه‌ر له ئێستاوه ململانێكان بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرترین كوسی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكردووه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی دیاری گرانبه‌های وه‌ك ده‌مانچه و زێر. جگه له‌وانه‌ش دیاری دیكه له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه ده‌به‌خشرێـته‌وه وه‌ك خواردن و جلوبه‌رگ.
ئه‌و كاندیده ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه حیزبه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرترین كورسی هه‌ر به‌وانه‌وه نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو خه‌ریكی كڕینی رۆژنامه‌نوس و ئه‌دیب و نوسه‌رانن، تا له رێی نوسینه‌كانیانه‌وه پشتیوانی حیزبه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین مامۆستای ئاینیش كڕاوه.
بۆیه ئه‌و كاندیده پێی وایه، سه‌ركه‌وتنی حیزبه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خه‌رجییه‌كی زۆری ده‌وێ و ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌وان رێگه‌یه‌كی نوێیان بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین داهات گرتوه‌ته به‌ر، كه ئه‌ویش دابه‌زینی به‌های دینار و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلاره، كه له‌م رێگه‌یه‌وه داهاتێكی زۆریان ده‌ستده‌كه‌ویت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌شێكی زۆری حیزبه‌كان خاوه‌نی بانكی ئه‌هلین و جارێكی تر له گۆڕانكاری نرخی دۆلار به ملیاراها دۆلار قازانجیان كرد.
حكومه‌تی عێراقی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه قوڵه‌ی رووی تێكرد، بڕیاریدا پلانی لاپه‌ڕه‌ی سپی جێبه‌جێ بكات.
حكومه‌ت بانگه‌شه‌یه‌كی زۆری بۆ ئه‌وه‌كرد به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی كه به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های یه‌ك دۆلاره له 1184 دیناره‌وه بۆ 1450 دینار ئه‌وا به‌شێكی زۆر له كێشه‌ی قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پلانه ئابورییه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقیش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری دانا له‌سه‌ر هاوڵاتیان، چونكه به‌هۆیه‌وه نرخی دۆلار به رێژه‌ی 25%ی به‌رزكرده‌وه.
گومان و پرسیاری زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ئابورییه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حیزبه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌تی عێراق له پشت بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار و دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقییه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ش به ئامانجی پاراستنی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌یان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كی دارایی له پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ.
عه‌لی به‌یده‌ر هاوڕایه له‌گه‌ڵ (ص. أ) به‌وه‌ی زۆرێك له حیزبه سیاسییه‌كانی عێراق، خاوه‌نی بانكی ئه‌هلین و ده‌ڵێ: حیزبه‌كان له‌رێی ئه‌و بانكانه‌وه قه‌رزیان داوه‌ته حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی، ئه‌وان باش ده‌یانزانی له‌و بارودۆخه خراپه‌ی كه كه‌وتوه‌ته سه‌رشانی حكومه‌ت به‌هۆی قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆ‌و دابه‌زینی به‌های نه‌وت، بۆیه هیچ رێگه‌یه‌كیان شك نه‌ده‌برد بۆ ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی قه‌رز و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی زیاتر له حكومه‌ت جگه له رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار نه‌بێت.
ده‌شڵێ: بۆیه حیزبه‌كان هیچ رێگه‌یه‌كیان بۆ حكومه‌ت نه‌هێشته‌وه جگه له جێبه‌جێكردنی پلانی لاپه‌ڕه‌ی سپی نه‌بێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش بوو كازمی بڕیاریدا ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بكات و له جێبه‌جێكرنی پلانه‌كه‌ش حیزبه‌كان قازانجێكی زۆریان كرد.
عه‌لی به‌یده‌ری ئاماژه مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی بانكی مه‌ركه‌زی له‌لایه‌ن حیزبه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ: پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك حیزبه‌كان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جۆره سیاسه‌ته ببن، چونكه ئه‌و كاره گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بانكی مه‌ركه‌زی وێنه‌ی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ی وڵاته و نابێت حیزبه سیاسییه‌كان ده‌ستی تێوه‌رده‌ن.
به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێك بووه له به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 باس له‌وه‌ده‌كات، بڕی تێچوونی كاندێكی ئاسایی 60 هه‌زار دۆلار خه‌رجییه‌تی، بۆ كه‌سانی یه‌كه‌می حیزبه‌كان ده‌گاته زیاتر له دوو ملیۆن دۆلار.
ده‌شڵێ: له 60%ی ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن تا ده‌نگه‌كانیان پێ بكڕن، به‌شێكی دیكه‌شی به تایبه‌ت له شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی باشور خه‌رجده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ و میتینگ.
هونا ریازی رۆژنامه‌نوس، له‌سه‌ر بڕیاری دابه‌زاندنی به‌های دینار و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار، ده‌ڵێ: حكومه‌ت وای نیشان ئه‌دا كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی قه‌یرانی دارایی قوڵ بووه، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، به‌ڵام له راستیا كێشه‌ی حكومه‌ت ته‌نها ئه‌وه نییه، چونكه ئه‌وه‌تا نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت پاشگه‌زنابێته‌وه له بڕیاره‌كه‌ی.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه پێی وایه كێشه‌ی عێراق كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنه، كێشه‌ی دادۆشینی حكومه‌ته له‌لایه‌ن حیزبه سیاسییه‌كانه‌وه، هه‌ر بۆیه وای ده‌بینێت، بڕیاری دابه‌زاندنی به‌های دیناریش به سودی حیزه‌كان بووه بۆیه ئه‌و بڕیاره دراوه.
ریاز بۆ به‌هێزكردنی قسه‌كانیشی، باس له‌وه‌ده‌كات كه كازمی خاوه‌نی هیچ حیزبێك و كوتله‌یه‌كی به‌هێزی ناو په‌رله‌مان نییه، بۆیه ناچاره به گوێی حیزبه‌كان بكات و هه‌ر فشارێكی بخه‌نه سه‌ر ئه‌و ده‌بێت قبوڵی بكات. هه‌روه‌ك چۆن بینیمان له پلانی لاپه‌ڕه‌ی سپی جێبه‌جێكرد.