کوردستان

05:20 - 12/01/2019

شێوازی گەرانەوەی پارتی بۆ كەركوك ئاشكرا دەكرێت‌

پەیسەر

پارتی دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە كەركوك..
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە پارتی دیموكراتی كوردستان بەنیازە دوای پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم بگەڕێتەوە بۆ كەركوك و بەشدار بێت لەبەڕێوەبردنی شارەکە و بنكەیەكی یەكەكانی 80ی هێزی پێشمەرگە  لەنزیك پردێ جێگیردەكات..
سەرچاوەكە ئاماژە بەوەش دەكات حكومەتی بەغداد دەیەوێت لەسەر پرسی كەركوك گفتوگۆ لەگەڵ كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم بكات نەك كابینەی كاربەرێكەرەكەی نێچیرڤان بارزانی و پارتیش ئەو پێشنیارەی پێ باشە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت یەكێتی داوایكردووە پرسی هەڵدان یان داگرتنی ئاڵای كوردستان لەكەركوك لەلایەن دادگاوە یەكلایی بكرێتەوە چونكە ترسی هەیە دوای گەڕانەوەی پارتی بۆ شارەكە ئەوان ئاڵای كوردستان هەڵبدەن و ئەوان توشی دۆخێكی ئیحراجی بن، بۆیە دەیانەوێت ئەگەر دادگا بڕیاری داگرتنی ئاڵاكە بدات ئەوە  پارتیش ئەو مافەی نابێت، خۆ ئەگەر دادگا بڕیاری هێشتنەوەی ئاڵاكەیدا ئەوە بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبێتە دەستكەوت.
پێشتر پەیسەرپرێس بڵاویكردەوە كە یەكێتی بەپرسی سوپای ئەمریكا ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگاكەی هەڵكردووە.