ڕاپۆرتی عیراق

11:51 - 13/04/2021

میلیشیا عێراقییە دژە ئەمریكییەكان تەنها بەكرێگیراوی ئێران نین‌

پەیسەر

كاتێك داواكاری شەڕی دژبە داعش هاتە كایەوە، هێڵەكانی خۆبەخشان بەرەو بلۆك و گروپەكان دابەش بون. دۆستەكان پارە و داراییان خستەگەڕ بۆ گواستنەوە و بنیاتنانی بنكەكانی پێگەیاندنی گروپی چەكدار. گەنجەكان بەكۆمەڵ خرانەنێو پاسەكان و بەرەو بەرەكانی پێشەوەی جەنگ. 

لەوكاتەی كە سوپای عێراق داڕما، بەزۆری ئەركی گەڕانەوە و ریشەكێشكردنی داعش كەوتە ئەستۆی میلیشیا چەكدارەكان كە بە زۆری شیعە بون. "دواتر ئەركەكە لەو كاتەدا تایبەت بو بە تەنها یەك خاڵ، ئەویش بریتی لە داهاتومان. بریتی بو لە داهاتوی عێراق،" ئەمە وتەی تامر سافییە كە چەكدارێكی پێشوی سەربە میلیشیا چەكدارەكان بو كە باسی لە گێڕانەوەی شەڕی 2014 دەكرد دژبە داعش كە تیایدا دو برای كوژران. 

ئەو گردبونەوە و حەشدە گەورەیە دەرەنجامی دورمەودای لێدەكەوێتەوە و وا دەكات میلیشیا براوەكان بباتە پۆست و دەسەڵاتی بەرز لە عێراق و وایان لێدەكات ببنە بەرەیەك بۆ روبەڕونەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان. بەگەڕانەوە بۆ ئێران لە زۆرێك لە كەیسەكاندا، لە ماوەی ساڵانی رابردودا میلیشیاكان هێرشە موشەكییەكانیان بۆ سەر پێگە سەربازییەكانی ئەمەریكا چڕكردەوە و تەنانەت هەڕەشەن بۆ هەڵگیرسانی شەڕی بەرفراوانتر لەنێوان لەنێوان ئەمەریكا و ئێران، سەرەڕای ئەوەی لەئێستادا برپرسانی باڵای واشنتۆن و تاران لەگفتوگۆدان لەبارەی دوبارە دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان. 

بەڵام لەكاتێكدا كە هەندێ لە بەرپرسانی ئەمەریكا پێیان وابوە كە میلیشیاكان زیاتر لە بەكرێگیراوی ئێران بۆ درێژكردنەوەی هژەمونی ئیقلیمی ئەو وڵاتە، ئەوگروپە میلیشیایانە بەزۆری لە رەگو ریشەی كۆمەڵگای عێراقییەوە سەرچاوەیان گرتوە پاش ئەوەی لەمێژوی پڕئاڵۆزیی خۆی بەدەركەوت. 

هەندێكیان رەگو ریشەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ پیش ئێستا. ناوە رەسمییەكەی ئەو گروپانە بریتییە لە حەشدی شەعبی كە لە 2014 پێكهێنران و پشتیوانییەكی بەرفراوانیان لە باشوری عێراقیەوە لێكرا ئەمەش پاش ئەوەی دەیان هەزار كەس وەڵامی داواكاریەكانی نوری مالیكی سەرۆكی وەزیرانی ئەوكاتی عێراق و عەلی سیستانی گەورە مەرجی شیعە لە عێراقیان دایەوە بۆ دژایەتی و شەڕی دژبە داعش. 

لەئێستاشدا، كە زۆرێك لە عێراقییەكان دودڵن لەو میلیشیایانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان دەكرێ، سكاڵاو ناڕازیبونەوەكان بۆ دوای باڵكێشانی هەژمونی ئێرانن بەجۆرێك كە نیگگەرانی هەیە لەبارەی ئەوەی ئەو میلیشیایانە دەبنە چی و هەروەها سەبارەت بەو بەڵێنانەی كە شكێنراون. 

ئەمڕۆكە، میلیشیاكان هێزی ئابورین و جێبەجێكاری رژێمە سیاسییەكەن. ئەوان رۆچونەتە نێو دامەزاروەی بەڕێوەبردن و فەرمانڕەواییكردنی دەوڵەت، كاتێكدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئۆكتۆبەری 2019 سەریهەڵدا دژبە حكومەت، گروپە چەكدارەكانی كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەكرێت، سەركوتی خۆپیشاندانەكانیان كرد بەزەبری هێز. گروپە بەرگریكارەكانی مافی مرۆڤ چەندجارێك تۆمەتباری كردون بە پێشێلی مافەكانی مرۆڤ. 

"ئەم دۆخە وایكردوە پەشیمان بم لەوەی رێگەم بە براكەم دا لەڕێی حەشدی شەعبییەوە بجەنگێت. هەمو رۆژێك نزا دەكەم كە ژیانی بەردەوام بێت لەپێناو منداڵەكانیدا،" ئەمە وتەی عەبدولای تەمەن 58 ساڵە كە ێشتر خۆبەخشی سەربە میلیشیا چەكدارەكان بوە و لەترسی ژیانی خۆی نەیویست ناوی دوەمی ئاشكرا بكرێت. ئەو دەڵێت كە براكەی كە ناوی حەیدەرە، لەلایەن قەناسبەدەستێكی داعشەوە لە كەمێنێكدا لە پایزی 2014 كوژراوە. 

لە سوچێكی ماڵەكەیدا، كوڕەكەی حەیدەر كە ناوی (كەرار)ە، دانیشتوە و گوێدەگرێت و ئەژنۆكانی ناوە بە سنگیەوە سەری داخستوە. 

لە شاری ناسریە كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی شیعە مەزهەبن، وێنەی كەسانی كوژراوی وەك حەسدەر بە تابلۆی ریكلامەكانەوە هەڵواسراون و دۆخەكە باس لەوە دەكات كە چۆن ئەم شارە لە رابردوە قوربانییان داوە لەپێناو شكستهێنان بە داعش. روخسار و وێنەی ئەو شەهیدانە بەجۆرێكن كە دەریدەخات ئەوانە لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركێكی ئاینیدا كوژراون_ ئەوەش وەك جۆرە ریكلامیچكە كە لە هەڵمەتی بە سەربازكردنی گروپە چەكدارەكاندا بەكاردەهێنرێت و وێ،ەی كوژراوەكان وەك شەهیدی رێگەی ئاینی وێنا دەكەن. 

وەك قەرەبوكردنەوەیەك لەبەرامبەر گیانلەدەستدانی رۆڵكانیان، خێزان و كەسوكاری شەهیدەكان پارچە زەوی و موشەی مانگانەیان بۆ بڕداروەتەوە لەلایەن لیژنەیەك كە تەواوی كارەكانی حەشدی شەعبی بەڕێوە دەبات. بەڵام بۆ هەندێكی تریان، كە بەزۆری لە خێزانە هەژارەكانن، هێشتا ئەو ئیمتیازاتانە لە وشكبوندان و ئەمەش بوەتە هۆی توڕەبون لە گروپە میلیشیا چەكدارەكانی كە رۆژانێك پشتیان پێ دەبەسترا لەپێناو سەلامەتی كۆمەڵایەتی. 

لە سەرانسەری ناسریە، هاوشێوەی شارەكانی تری باشور، هەندێ لە خێزان و كەسوكاری مردوەكان بەجێهێڵراون و تەنانەت لەسەر شەقامەكان یادی ئازایەتی رۆڵەكانیان دەكەنەوە بەڵام هەست بە دەستبەرداربونیان دەكەن و تەنانەت هەندێ:جار هەست بە خیانەت دەكەن لەلایەن میلیشیاكانی كە شەڕیان بۆ كردن و گیانیان بۆ بەخت كردون. 

ستاری تەمەن 59 ساڵ كە لە نێو ماڵەكەی خۆیدا لەسەر راخەرێكی سور دانیشتوە دەڵێت: "ئەوان بەڵێنی پێدانی پارچە زەوییان بە ئێمە دا. بەڵێنی قەرەبوكردنەوەیان پێداین. دوایین جار كە چومە فەرمانگە، سەرجەم پەڕاوی مامەڵەكەم خستە سەر مێزەكە و پێم وتن كە خۆزكە كوڕەكەمم هەرگیز نەناردایە بۆ لاتان و ببێت بە شەهید."

لەسەر دیوارێك كە وێنەی كوڕەكەی هەڵواسراوە (موشتاق) كە تەمەنی 18 ساڵ بو لەكاتەی كە بە سەختی برینداركرا لە شەڕێكداكە لە رێكخراوی بەدردا بو لە  2015. باوكی ئەو گەنجە كە خولیای یاری تۆپی پێ بودەیگێڕێتەوە  كە ئەو لە دوایین قسەیدا بۆ خێزانەكەی وتبوی كە ئەو لەناو بەرەو دەوریەیەك بەڕێوەیە. دواتر كاروانە سەربازییەكەیان هێرشی كراوەتە سەر. لەو هێرشەدا موشتاق بریندار بوە و نەبراوەتە نەخۆشخانە. 

بەوتەی ئەو خێزانە، تاوەكو ساڵی رابردومانگانە نزیكەی 900 هەزار دیناریان لە رێكخراوی بەدر وەردەگرت، بەڵام تاوەكو ئێستا رونیان نەكردوەتەوە كە بۆچی ئەو موچەیە راگیرا. 

ستار دەڵێت: "ئەوان دەڵێن موچەكە دەگەڕێتەوە، بەڵام جارێ نا."

هێرشكردنە سەر پێگەكانی نزیك لە ئەمەریكا
میلیشیا چەكدارە عێراقییەكان بەزۆری گروپە ئاینیەكان لەخۆ دەگرێت وەكو گروپە شیعەكان كە زۆرێكیان لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەكرێت. 

میلیشیا باڵادەستەكانی وەك كەتائیبی حیزبوڵا، عەسائیبی ئەهلی هەق، حەرەكات حیزبوڵا ئەلنوجابە و بەدر بونە سەرچاوەی ترس و نیگەرانیی بەرپرسانی ئەمەریكا كە ئەوانیش زۆرێك لەو گروپانەیان تۆمەتبار كردوە بە ئەنجامدانی هێرشی موشەكی بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا و ستافی دیپلۆماسیی ئەو وڵاتە. ئەو هێرشانە بونە هۆی كوژرانی ئەمەریكی كەسانی دیكەی بیانی و تەنانەت هاوڵاتیانی عێراقیش هەربۆیە چەند جارێك ئەمەریكا وەك تۆڵەكردنەوەیەك هێرشی كردوەتە سەر ئەو گروپانە و چەندین ئەندامی میلیشیاكانی كوشتوە. 

كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و هەروەها ئەبو مهدی موهەندیش فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ساڵی رابردو لە بەغدا لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بوە هۆی چڕبونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان لەنێوان ئەمەریكا و ئێران لەسەر خاكی عێراق. 

لەگەڵ ئەوەی هەندێ لە میلیشیا چەكدارەكان برشیاریانداوە كە بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا بكرێـنە دەرەوەی عێراق، هێشتاكە مەترسیی كوژرانی زیاتر و ئاڵۆزبونی زیاتری دۆخەكە لەئارادایە لەنێوان ئەمەریكا و ئێران. 

گروپەكانی هاوشێوەی بەدر كە لە 1982 لەئێران دامەزراوە، لەمێژە و بەرلە دوایین گرژی و ئاڵۆزی بونەتە فاكتەر لە سیاسەتی عێراقدا. هەروەها ئەو رێكخراوە پێگەیەكی باشی هەبو لە پێگەیاندنی چەكدار بەتایبەت لەو كاتەی كە داعش شارە سەرەكییەكانی وەك موسڵ و تكریتی داگیر كرد. بەدر تۆڕێكی چڕوپڕی لە نوسینگە و بنكەكانی هەبو هەروەها زۆرێك لە چەكدارەكان پیشتریش پەیوەندییان هەبو بەو گروپەوە. 

بەڵام خەڵكانی تری هاوشێوەی موشتاق چونە پاڵ بەدر لەبەرئەوەی ئینزار كران لەبارەی داعش و ناچار كران.

ستار دەڵێت: "هاوڕێكانی موشتاق پارەیان كۆكردەوە و نوسینگەی رێكخراوی بەدریش نزیكترین ئۆفیس بو، هەربۆیە رازی بو كە ناوی تۆمار بكرێت و پەیوەندی بەو ئەركەوە بكات."
وتیشی:"ئەو باسی لەوە كرد كە بەبێ مەشق و راهێنان ئەمیان بردوە و راستەوخۆ بردویانەتە بەرەی پێشەوەی شەڕ."

حەشدی شەعبی لە پارەی بودجەی فیدرالی عێراق بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی بیداتە خێزانی ئەوانەی لە بەرەكانی شەڕدا كوژراون. بەڵام لێپێچینەوەیەكی كەم هەیە لەوەی كە ئەو پارەیە بۆ كوێ دەڕوات. بڕیاری پێدانی پارە بەكام گروپ و هەروەها بڕی پارەكە، لەلایەن لیژنەیەكەوە دەدرێت كە سەركردە باڵاكانی گروپەكان لەخۆ دەگرێت لە دەرەوەی پرۆسەی چاودێریی حكومەت. 

لە بودجەی فیدرالیدا نزیكەی 68 ملیۆن دۆلار تەرخان كراوە بۆ كڕینی زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدەكان، بەڵام تەنها 3500 پارچە زەوی دابین كراوە بۆ كەسوكاری ئەو چەكدارە ئازادكراوانەی لە 2014وە كوژراون. 

هەندێ لە خێزانە عێراقییەكان دەڵێن كە بڕوایان وایە قەرەبوكردنەوەكانیان بڕدراوە بەهۆی ئەوەی چیتر ئەوان سودیان بۆ میلیشیاكان نەماوە. هەندێكی تریان دەڵێن تاوەكو ئێستا هیچ رونكردنەوەیەكیان بەدەست نەگەیشتوە. 

بەرپرسانی دەزگای شەهیدان كە بەشدارن لە دابینكردنی بڕەپارە بۆ كەسوكاری شەهیدان، دەڵێن كە ئەوان ئاگایان لە هیچ كێشەیەك یان بڕیارێك نیە بەڵام باس لەوە دەكەن كە بیرۆكراتی رەنگە هۆكار بوبێت بۆ ئەو كێشەیە. "رەنگە خەڵكی تێ نەگەن لە مافەكانیان یان لەوانەیە چەند كێشەیك بەهۆی بونی بیرۆكراتییەوە هەبێت،" ئەمە وتەی كیفاح حەیدەرە كە وتەبێژی دەزگای شەهیدانە. دەشڵێت: "ئێمە كێشەمان لەگەلچ شەهیدانی حەشدی شەعبی نیە لەبەرئەوەی پرۆسەی پێدانی موچە بە كەسوكارەكانیان بەردەوامە."

"دەمەوێت بەرگری لە وڵاتەكەم بكەم"
لەماڵێكی بچوكدا لە ناسریە، كە لەسەر زەوییەك بنیاتنراوە كە ئەو زەوییە وەك قەرەبوی شەهیدی شەڕێ‌ حەشد بەخشراوە و وێنەی شەهیدێكی تیایدا هەڵواسراوە. زەدەخەنەیەك بەناوچاوانیەوە دەبینرێت و خۆشحاڵ‌ بەوەی كە هەست دەكات قوربانیدانەكەی رێزی لێ گیراوە. پۆشاكێكی سەربازی مغاویریی لەبەردایە و وێنەی یەكێك لە رابەرە ئاینییە شیعەكانی عێراقی بەسەر سنگیەوە كردوە. 

باوكی ئەو كە ناوی عیمادە، دەڵێت كە ئەو لەگەڵ عەلی توشی گفتوگۆی توند بون سەبارەت بە بڕیارەكەی عەلی بۆ كۆتاییهێنان بە پیشەی ئەلكترۆنییەكەی و پەیوەندیكردن بە حەرەكات حیزبوڵا ئەلنوجابە.

"پێم وت عێراق شایەنی ئەوە نیە تۆ خۆتی بۆ بەكوشت بدەیت. وڵات هەموی داوای جێبەجێكردنی ئەركاكنت لێ دەكەن بێ شەوەی مافەكانت بۆ دابین بكەن." ئەمە وتەی عیمادە. دەشڵێت: "بەڵام ئەو وەڵامی دامەوە و وتی: نەخێر دەمەویچ بەرگری لەم وڵاتە بكەم."
عەلی كە تەمەنی لە نزیكی 20 ساڵاندا بو، لە 2016دا كوژرا لەو كاتەی هەوڵیدا بۆمبێكی چێنراو پوچەڵ بكاتەوە لە سامەرا. 

ئەو پارچە زەوییەی لەسەری دەژین خاكێكی بێ پیتە و ئاو و ئاوەڕۆی نیە. كاتێك خۆر ئاوا دەبێت، هاوشێوەی ئاوێكی مەنگە كە لە روبارێكی دورەوە دزەی كردوە. 

حسێن كە برای عەلییە دەڵێت كە ئەو چوە پاڵ خۆپیشاندانەكانی دژبە حكومەت لەپێناو رزگاركردنی عێراق. وتیشی: "براكەم بەهەمان هۆكار هاتە نێ, خۆپیشاندانەكان."

دەشڵێت: "ئێمە خەمی وڵاتەكەمانە. ئەگەر ئەو تێبگەیشتیایە كە دواتر چی رودەدات، ئەوا هەرگیز نەدەچوە پاڵ گروپە چەكدارەكان."

نوسینی: لویزا لۆڤلەك، مستەفا سەلیم
وەرگێراَنی لە ئینگلیزییەوە: فەلاح حەسەن
سەرچاوە: واشنتۆن پۆست