08:44 - 04/12/2021
داڵەكەی سەرۆك وەزیران لەسەر شانی كێ دەنیشێتەوە؟
د.سەنگەر سەید قادر
سەدر دواین دەرفەتی ڕزگار
كردنی ئەمەریكایە لە عێراق و ئەم پشتیوانیەی ئەمەریكا بێ مەرج نیە و بژاردەیەكی
ناچارییە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغێكی پر كێشە.
عێراق بۆچی خرایە ژێر عەمامەكەی سەدر
لە دوای سەرهەڵدانی
داعش ئێران پێش ئەمەریكا دەستپێشخەری كرد و لە ڕێگەی دروستكردنی حەشدەوە دەستی بەسەر
تەواوی عێراقدا گرت، ئەمەریكاش بۆ پاراستنی لایەنی كەمی بەرژەوەندییەكانی ڕازی بوو
بە هاوپەیمانیەكی ناچاری و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەشد و ئێراندا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی
داعش كە دوژمنێكی هاوبەش بوو
بەڵام دوای تێكشكاندنی
داعش خواستی ئێران و تەماعی فراوانخوازییەكانی فراوان بوو بۆ زیندوو كردنەوەی هیلالی
شیعی و دەرپەڕەندنی تەواوەتی ئەمەریكا لە عێراق، بۆ ئەمەش شەڕێكی ناڕاستەوخۆی دەستپێكرد
دژی ئەمەریكا لەلایەك بۆ دەرپەڕاندنی ئەمەریكا و لەلایەكی ترەوە بۆ پاشەكشەی ئیدارەكەی
ترەمپ لە سزاكانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی.
دەستپێكی خۆشەویستیە حەرامەكە
هێرشەكانی ئێران بۆسەر
ئەمەریكا بە جۆریك بوو كە تەنها لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٢٧٥ هێرشی كردە سەر هێزەكانی
ئەمەریكا لە عێراق، بەجۆرێك ئەمەریكا توانای پاراستنی باڵوێزخانەكەی نەبوو لە عێراق
كە تاكە جێگا بوو ئەمەریكا دەسەڵاتی بەسەردا هەبێت
بۆ ئەمەش ئێران زیاتر
لە ٢٥ گروپی لە ژێرناوی جیاجیا و وەهمی دا دروستكرد كە ئەركی هێرشەكانیان دەگرتە ئەستۆ،
ئەمەش ئەمەریكا ناچار كرد پێش كش مەلیك جوڵەیەكی پێچەوانە بكات و تەواو هاوكێشەكە پێچەوانە بكاتەوە
بۆ ئەمەش ناچار بە خۆشەویستیەكی
حەرام بوو لە گەڵ سەدردا كە دوژمنی كۆنی ئەمەریكابوو، ئەوەی سەدر و ئەمەریكای
كردووە بە هاو دەست بەرژەوەندی هاوبەش و دوژمنی هاوبەشە كە لاواز كردنی حەشدی
دوژمنی هەردولا بوو لە هەمانكاتدا لە قاڵبدانی دەسەڵات و نفوزی ئێران و عێراقیە وەلائیەكان
بوو
سەرەتای هێرشە پێچەوانەكەی
ئەمەریكا جوڵاندنی شەقام بوو بەهاوكاری سەدر
و پشتیوانی هێزە نەیارەكانی ئێران و بەشێك لە كورد و وڵاتانی دراوسێ، ئەم هەنگاوە
لە قۆناغی یەكەمدا لە ڕووی سیاسیەوە سەركەوتووبوو.
دواتر لە ڕووی سەربازیشەوە
دەبوو حەشد لاواز بكرێت بۆ ڕێگری لە هێرشی پێچەوانە چونكە لە عێراق چەك ڕەنگڕێژی سیاسەت
دەكات هەر بۆیە ئەمەریكا لەسەر مارەكەوەدەستیپێكرد و كوشتنی قاسم سلێمانی و مەهدی
موهەندیس بژاردە كۆتایی بوو چونكە ئەو دوو ژەنراڵە سەرە ڕمی جەنگی ئێران بوون دژی
ئەمەریكابوون بەو دوو هەنگاوە ئەمەریكا توانی ستراتیژی خۆی لە عێراق سەرپێبخات لە
هەمانكادا ڕێگا بۆ سەدر خۆشبكات.
سەدر و كازمی:
لە دوای سەركەوتنی شۆڕشی تشرین و ڕووخاندنی حكومەتی عبدالمهدی بە هاو دەستی
ئەمەریكا و سەدر سەرۆك وەزیرانێكی نوێ كە كازمی بوو ئامادەكرا بۆ جێبە جێكردنی قۆناغی
سێهەمی پلانەكە كە دەرهێنانی حەشد و ئێران بوو لە دەماری ئابوری و سیاسەت و ئەمنی
و سەربازی عێراق.
كازمی سەرەڕای ڕێگرییەكان
توانی سنورێك بۆ حەشد دابنێت و بەشێكی زۆری دام و دەزگاكان لە حەشد پاك بكاتەوە، لە
جێگایان كەسانی نزیك لە سەدر و ئەمەریكا دابنێت و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن بكات كە
كە ئامانجەكەی دورخستنەوەی حەشدە لە پەرلەمان
و هەیمەنە بەسەر حكومەتدا.
ئەمەش وایكرد كە ئێران
و حەشد لە كۆتا ساتەكاندا بە ئاگا بێنەوە و لە ڕێگەی تیرۆركردنی كازمییەوە هاوكێشەكە
پێچەوانە بكەنەوە، بەڵام شكستی هەوڵی تیرۆر كردنە بار و باجێكی گەورەتری بۆ حەشد و
ئێران زیاد كرد كە ئەنجامەكەی بێدەنگ كردنی ئێران و میلیشیاكان و قبوڵكردنی ئەنجامەكان
بوو.
كێ تاجەكەی
پادشا دروست دەكات
لەڕابردوودا بارزانی و سەدر دروستكەری پادشای
بەغداد بوون بەڵام لە دوای ڕیفراندۆمەوە ئەو دەسەڵاتە لە بارزانی وەرگیرایەوە بە جۆرێك
ساڵی ٢٠١٨ نەیتوانی پۆستی سەرۆك كۆماریش یەكلای بكاتەوە، بۆیە لە ئیستا دا ئەوەی
دروستكەری تاجی پادشایە سەدرە، سەدریش ناكەوێتە هەڵەی ڕابردووە و كاندیدێك دیاری دەكات
كە خواستی ئەمەریكا بێت و لاری نەبوونی ئێرانی هەبێت.
بە پێچەوانەی ڕابردووە
كە سلێمانی و ئێران بڕیاری كۆتاییان لە پۆستی
سەرۆك وەزیران دەدا بە پشتیوانی بارزانی و سەدر، ئەم بێدەنگیەی ئێران كاتیە و بەهۆی
كۆمەڵێك هۆكاری ناوخۆیی و دەرەكیەوەیە لەوانە قەیرانی ئابوری و خواستی ئێران بۆ ڕێكەوتن
لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و بەكارهێنانی عێراق وەك دەرچەی ئابوری ئیران.
دەرئەنجام:
پۆستی سەرۆك وەزیران یەكلای
بووەتەوە بۆ ئەمەریكا و پۆستی سەرۆك كۆماریش ئێران بڕیاری كۆتایی لێدەدات و ئامادەیە.