کوردستان

03:51 - 29/01/2022

مه‌رجه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید بۆ ده‌نگدان به‌ كاندیده‌كان‌

پەیسەر

ئەمڕۆ شەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوی نوێ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەوان وەکو نەوەی نوێ پێیان وایە دەنگدان بە یەکێک لە کاندیدەکانی دەسەڵات بەبێ هیچ خزمەتێکی هاوڵاتییان و هیچ دەستکەوتێک بۆ هاوڵاتییان دژی هەموو بنەماکانی جوڵانەوەکەیانە.

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، مەرجە سەرەکییەکانی نەوەی نوێی خستەڕوو بۆ دەنگدان بە یەکێک لە کاندیدەکانی دەسەڵات کە ئەمانەن:

یەکەم: دەستبەجێ هەرزانکردن و ئاساییکردنەوەی ئاساییکردنەوەی نرخی غاز و نەوت و بەنزین و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان، وتیشی، "دەبێت پێش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار جێبەجێ بکرێن."

دووەم: لابردنی باج و گشت رسوماتە حکومییەکان و رسوماتی کۆمپانیاکان لەسەر دوکاندار و هاوڵاتییان.

سێیەم: ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کاتی خۆیدا و پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی بێلایەن.

چوارەم: کردنەوەی کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران یەکێکە لە مەرجەکانمان

پێنجەم: رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکان.

شەشەم: گەڕانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان.

حەوتەم: هاوتاکردنی موچەی پێشمەرگە و خانەنشینان لەگەڵ عێراق کە پێویستە لەناو بەرنامەی کاری حکومەتی عێراقدا جێگیر بکرێت.