کوردستان

09:33 - 13/03/2022

ئه‌مه‌ریكا: یارمەتی هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە دەدەین بۆ ئەوە بەرگری لە خۆیان بکەن‌

پەیسەر

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، رایگه‌یاند: له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێردا هیچ باڵه‌خانه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر بە تووندی سەرکۆنەی لێدانە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر، عێراق، کە لە ئێرانەوە هەڵدرابوون، دەکات.
 لێدانە مووشەکییەکان پێشێلکارییەکی زۆر خراپی سەر سەروەری عێراق بوون. هیچ یەکێک لە باڵەخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیانییان پێنەگەیشتووە و هیچ کارمەندێک بریندار نەبووە و ئێمە هیچ ئاماژەیەکمان نیە کە هێرشەکان بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووبن.
ئێران پێویستە دەستبەجێ هێرشەکانی ڕابگرێت و ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت و دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆی عێراق بوەستێنێت.
 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەشە عێراقیەکانماندایە، لەوانەش هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان و یارمەتی هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە دەدەین بۆ ئەوە بەرگری لە خۆیان بکەن.