کوردستان

11:34 - 14/03/2022

كازمى لە هەولێرە‌

پەیسەر

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری هەر یەک لە عوسمان غانیمی، وەزیری ناوخۆ و جومعە عناد، وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجومەنی نیشتمانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێرە، کە بەهۆیەوە زیان بە چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوت. مستەفا کازمی، ئەو ناوچانە بەسەر دەکاتەوە کە کەوتوونەتە بەر هێرشە مووشەکییەکە.