کوردستان

05:42 - 18/03/2022

داهاتی باج له‌ هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست‌

پەیسەر

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، بەهۆی ڕێكخستنەوەی باج لە هەرێمی كوردستان، داهاتی باج لە كابینەی نۆیەم گەیشتووەتە بەرزترین ئاست بەراورد بە سەرجەم كابینەكانی پێشتر.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، لە ساڵی 2021، داهاتی گشتیی باج 796 ملیار دینار بووە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “باج زیاد نەكراوە، تەنها سیستمی وەرگرتنی باج ڕێكخراوەتەوە، بۆیە هاووڵاتیانی بەڕێز بە پێدانی باج بەشداردەبن لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان”.