کوردستان

01:00 - 02/04/2022

داهاتی حکومەت بۆ مانگی (3) ئاشكراكرا‌

ئەنوەر كەریم

لێكؤڵەرێكی ئابوری كۆی بڕی داهاتەكانی هەرێمی كوردستانی بۆمانگی رابردوو ئاشكرا كرد. كە بە بەراورد بە مانگی (2) رێژەیەك زیادی كردووە.

ئەمڕۆ شەممە 2ی نیسانی 2022، ئەنوەر كەریم، لێكؤڵەری ئابوری و دارایی، راپۆرتی مانگی 3ی ئەمساڵی داهاتەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكە (824 ملیار و 7 ملیۆن و 815 هەزار و 400) داهاتی نەوتە لەگەڵ (200 ملیار) پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق  و  (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان كە گۆی گشتی؛ (1) ترلیۆن و 219 ملیار و 507 ملیۆن دینارە.

داهاتی نانەوتی
داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم  بۆ مانگی ئازار = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ، بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی 370 ملیار ) دینارە
یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینار

داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری)
هەرێمی کوردستان  لە مانگی ئازاری (2022)دا  بڕی (12  ملیۆن و 219 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە.
تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  ئازار (117.7) دۆلارە.
 لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (105.7) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12  ملیۆن و 219 هەزار) بەرمیل X (105.7) دۆلار = (1 ملیار و 291 ملیۆن و 548 هەزار  و 300) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 291 ملیۆن و 548 هەزار  و 300) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 872 ملیار و 745 ملیۆن و 35 هەزار) دینار.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

کەواتە: (1 ملیار و 291 ملیۆن و 548 هەزار و 300) دۆلار  X (56%) = (723 ملیۆن و 267 هەزارو 48) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (723 ملیۆن و 267 هەزارو 48) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 48 ملیار و 737 ملیۆن و 219 هەزار و 600) دینار خەرجی نەوتە.
(1 ملیار و 291 ملیۆن و 548 هەزار و 300)  دۆلار  X (44%) = (568 ملیۆن و 281 هەزارو 252) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (568 ملیۆن و 281 هەزارو 252) دۆلار X (1450) دینار= (824 ملیار و 7 ملیۆن و 815 هەزار و 400) دینار.

کۆی داهات لە مانگی ئازار 2022 (دینار)
(824 ملیار و 7 ملیۆن و 815 هەزار و 400) داهاتی نەوت + (200 ملیار) پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (1 ترلیۆن و 219 ملیار و 507 ملیۆن و 815 هەزار و 400) دینار

ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی ئازاری 2022