کوردستان

10:27 - 24/04/2022

گۆڕان لە پشدەر: کاتی ئەوە ھاتوە بە کردار خزمەتی خەڵک بکرێت‌

پەیسەر


ئەنجومەنی قەزای پشدەری (قه‌ڵادزێ) بزوتنەوەی گۆڕان به‌بۆنه‌ی ساڵ ڕۆژی كاره‌سات و راپه‌ڕینی شاره‌كه‌وه‌، رایدەگەیەنێت؛ کاتى جێبەجێکردنى بەڵێنەکانى ساڵانى رابردوە نەک کۆکردنەوەى خەڵک بۆ یاد و یاده‌وه‌ری بێ بەرهەم.

لە ساڵیادی بۆردومان و ڕاپەرینی (٢٤ی٤ی١٩٧٤ و ٢٤ی٤ی١٩٨٢) قەڵادزێ، ئەنجومەنی قەزای پشدەری (قه‌ڵادزێ) بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدەکات، " ئەگەرچی ھەردوو یادەکە جێی بایەخ و یادەوەری خەڵکی قوربانیدەری ناوچەکەیە، بەڵام بەھۆی دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان، خەڵکی ئێمەش وەکو ناوچەکانی دیکەی ھەرێم بێزاربون لە یادکردنەوەی سواو بێزراوی کارەسات و بۆنەکان و، گوێگرتن لە قسەی بێ کرداری بەرپرسان و دانانی تاجەگوڵێنەکان".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یش بۆ ئه‌وه‌ده‌كات "داواکاریشین لە ئیدارەی شارەکەمان، چیتر خەڵک کۆنەکرێتەوە بۆ یاد و یادەوەری بێ بەرھەم، بەڵکو لەگەڵ جێبەجێکردنی داخوازی ھاوڵاتیان، ببێتە نەریت ساڵانە چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی سەرپەرشتی ئەو یادە نیشتیمانیانە بکەن و خەڵک خۆی نوێنەرایەتی خەم و ئازار و کۆژانەکانی خۆی بکات".

دەشڵێت، "سەرەڕای ھاوخەمی بەردەواممان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی بۆردومان و راپەڕینی خەڵکی پشدەر و، چەمانەوەمان لەبەردەم گڵکۆی شەھیدان، بەڵام کاتی ئەوە ھاتووە بە کردار خزمەتی خەڵک بکرێت، بەشێوەیەک حکومەت بەڵێنەکانی ساڵانی پێشو جێبەجێ بکات و، بە خزمەتگوزاری و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە وەڵامی کەسوکاری قوربانیان و ھاونیشتیمانیان بداتەوە".

دەقى راگەیەندراوەکە:
خەڵکی بە ئەمەک و قوربانیدەری پشدەر..
ھاوڵاتیانی خۆشەویست..

‎وادیسان ساڵیادی بۆردومان و ڕاپەرینی (٢٤ی٤ی١٩٧٤ و ٢٤ی٤ی١٩٨٢) قەڵادزێ دەکەینەوە. ئەگەرچی ھەردوو یادەکە جێی بایەخ و یادەوەری خەڵکی قوربانیدەری ناوچەکەیە، بەڵام بەھۆی دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان، خەڵکی ئێمەش وەکو ناوچەکانی دیکەی ھەرێم بێزاربون لە یادکردنەوەی سواو بێزراوی کارەسات و بۆنەکان و، گوێگرتن لە قسەی بێ کرداری بەرپرسان و دانانی تاجەگوڵێنەکان.

‎ سەرەڕای ھاوخەمی بەردەواممان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی بۆردومان و راپەڕینی خەڵکی پشدەر و، چەمانەوەمان لەبەردەم گڵکۆی شەھیدان، بەڵام کاتی ئەوە ھاتووە بە کردار خزمەتی خەڵک بکرێت، بەشێوەیەک حکومەت بەڵێنەکانی ساڵانی پێشو جێبەجێ بکات و، بە خزمەتگوزاری و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە وەڵامی کەسوکاری قوربانیان و ھاونیشتیمانیان بداتەوە.

‎ داواکاریشین لە ئیدارەی شارەکەمان، چیتر خەڵک کۆنەکرێتەوە بۆ یاد و یادەوەری بێ بەرھەم، بەڵکو لەگەڵ جێبەجێکردنی داخوازی ھاوڵاتیان، ببێتە نەریت ساڵانە چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی سەرپەرشتی ئەو یادە نیشتیمانیانە بکەن و خەڵک خۆی نوێنەرایەتی خەم و ئازار و کۆژانەکانی خۆی بکات، کە بەوشێوەیە رۆحی شەھیدەکان ئارام دەبێت.

‎ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان
٢٤ی٤ی ٢٠٢٢