کوردستان

09:00 - 12/05/2022

وشكەساڵییەکی مەترسیدار ڕوو لە هەرێمی كوردستان ده‌كات‌



 بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی وشكەساڵییەکی مەترسیدار ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات و دەڵێت، " پێویستە خۆمان بۆ وشكەساڵیی سەخت ئامادە بكەین”. 

د. كاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاند، "پێویستە خۆمان ئامادە بكەین بۆ وشكەساڵییەكی سەخت و پێشبینیدەكرێت بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوا 60 %ی ئاوی سەر زەوی لە هەرێمی كوردستان كەم ببێتەوە."  

ئاماژە بەوەش دەکات، " مەترسییەكی دیكە كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە كەمبوونەوەی بارانبارینە، پێشتر لەماوەی مانگێکدا باریوە، بەڵام ئێستا لە ماوەی دوو ڕۆژدا بارانی بەخوڕ دەبارێت، بەوەش زەوی ناتوانێت هەمووی بەیەكەوە وەربگرێت و ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی كەم دەكات."  

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هۆشداریش دەدات لەوەی، پێشبینی دەكرێـت وشكەساڵییەکی مەترسیدار ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات."