11:26 - 15/05/2022
مەسرور بارزانى پەیامێک بۆ مامۆستایان دەنێرێت
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی
کوردستان پیرۆزبایی له گشت مامۆستایان كرد و رایگه‌یاند، مامۆستایانی كوردستان لە
سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ، رۆڵێکی دیار و پێشەنگیان
لە بەرگریکردن لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و هوشیارکردنەوەی
کۆمەڵگە هەبووە.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستاندا هاتووه: مامۆستایان دەتوانن لە ڕێگەی په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و پێشكه‌وتووەوە،
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بنیات بنێن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه مرۆڤی نیشتمانپه‌روه‌ر و
داهێنەر دروست بكات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی کوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:
بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی
مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی
سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی كوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی
خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ ، ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە
ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەبووە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی خەبات و تێکۆشان
و ڕۆڵی گشت مامۆستایانی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن دەکەینەوە.
مامۆستایان دەتوانن لە ڕێگەی په‌روه‌رده‌یه‌كی
دروست و پێشكه‌وتووەوە، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بنیات بنێن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه
مرۆڤی نیشتمانپه‌روه‌ر و داهێنەر دروست بكات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی
کوردستان.
سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم كه سه‌ره‌ڕای
دۆخه ناله‌بار و سەختەکاندا، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكیاندا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن
به‌رده‌وام بێت. هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەک، بتوانێت
خزمەتێکی زیاتر و شایستەتری مامۆستایانی کوردستان بکات.