10:52 - 24/05/2022
پلاسخارت لەگەڵ نوێنەرى حزبه سیاسییه‌كانى هه‌رێم کۆدەبێتەوە
بڕیارە رۆژى پێنجشەممە، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، نوێنه‌رانی
حزبه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان کۆببێتەوە.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی) رایگه‌یاند،
بانگهێشتی نوێنه‌رانی حزبه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
هاوبه‌شی داخراو.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه ره‌خساندنی
ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوونه‌كان و دیداری راسته‌وخۆی نێوان لایه‌نه‌كان.
هاوکات جێنین
پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له رێی هه‌ژماری
خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه
(26ی ئایارى 2022) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ
نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره له
(1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022) به‌ڕێوه‌بچێت.