کوردستان

01:25 - 03/06/2022

15 ساڵ به‌ندكردن بۆ چوار ئەندامى ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ده‌رچوو‌

پەیسەر

چوار ئەندامى فراكسیۆنی برایه‌تی له‌ ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک له‌لایه‌ن دادگاى تاوانەکانى کەرکووک، بە 15 ساڵ بەندکردن سزا دران. 

دادگاى تاوانەکانى کەرکووک دوێنێ 2ی6ی2022، بڕیاری دا بە سزادانى هەریەک لە عیرفان کەرکووکى، پەروین محەممەد، ریاز محەممەد و ئەدوەر ئۆراهام ئەندامانى پێشووى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە فراکسیۆنی برایەتى بە بەندکردن بۆ ماوەى 15 ساڵ، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکەکانیان.

سزادانی ئەو ئەندامانەى ئەنجوومەنى پارێزگا بەگوێرەى مادەى 316ى یاساى سزادانى عێراقە، کە تایبەتە بە دەستگرتن بەسەر موڵک و پارە و ئامێر و کەرەستەى دەوڵەتدا.  

بڕیارەکەى دادگای كه‌ركوك لەسەر بنەمای سکاڵایەکى دیوانى پارێزگاى کەرکووک بووە لەسەر ئەو چوار ئەندامەی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
 سزادانی ئەو ئەندامانەى ئەنجوومەنى پارێزگا بەگوێرەى مادەى 316ى یاساى سزادانى عێراقە، کە تایبەتە بە دەستگرتن بەسەر موڵک و پارە و ئامێر و کەرەستەى دەوڵەتدا.

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو دادگاى تێهەڵچونەوەى کەرکوک سزاى شەش ساڵ زیندانى کردنى بەسەر رێبوارتاڵەبانى سەرۆکى پێشوى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکدا سەپاند.