کوردستان

08:42 - 05/06/2022

پارتی: ده‌كرێت چه‌ند مانگێك هه‌ڵبژاردن دوابخرێت‌

پەیسەر

ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، رایگه‌یاند: ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن چه‌ند مانگێك له‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه‌ دوابخرێت، به‌پێویستی ده‌زانێت سیستەمی ھەڵبژاردن بۆ پێکھاتەکان یەک بازنەیی بێت.


ھۆشیار سیوەیلی،به‌ ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگه‌یاندووه‌، لەسەر پرسی ھەڵبژاردن کە لەسەر سیستەمەکە جیاوازیی بۆچوون ھەیە له‌نێوان لاینه‌كانداو پارتی کراوەیە و ڤیتۆی لەسەر ھیچ خاڵێک نییە کە یەک بازنەیی بێت، یان فرەبازنەیی، بۆیە بەرەو ئەوە دەچن بگەنە ڕێککەوتن و ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ٩ی مانگ بەجێ هێڵدراوە.


بریاره‌ 9ی مانگ، كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌بچێت.


بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، ده‌ڵێت: 'پارتی پێداگری دەکات ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام ڕەنگە کۆمسیۆن نەتوانێت لە کاتی خۆیدا ھەڵبژاردن بەڕێوە ببات، بۆیە ئەگەر بە ھۆکاری تەکنیکی نەتوانرێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، دەکرێت چەند مانگێک دوا بخرێت بەھۆی ئەوەی کۆمسیۆن کارا نییە و ئەگەر کارا کرا ئەوکات وادەیەک بۆ ھەڵبژاردن دیاری بکرێت.


له‌باره‌ی كورسی پێكهاته‌كانه‌وه‌، وتی: پێکھاتەکان سیستەمی کۆتایان ھەیە و مافیان پارێزراوە و پارتی داکۆکییان لێ دەکات و لایەنەکان لەسەری ناکۆکن و دەیانەوێت لە سلێمانییش تورکمان کورسیی کۆتای ھەبێت کە ژمارەیان کەمە و شێوازی دەنگدان کە بەداخەوە ھەندێک لایەن پێیان وابوو موسڵمان و کورد بۆی نەبێت دەنگ بە مەسیحی و پێکھاتەکان بدات، ئەمە خاڵێکە کە پێم وایە یوئێن لەگەڵی نابێت، بۆیە پێویستە سیستەمی ھەڵبژاردن بۆ پێکھاتەکان یەک بازنەیی بێت بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت.