05:07 - 09/06/2022
سەرۆکایەتى هەرێم داواى دۆزینەوەى ئەنجامدەرانى هێرشەکەى سەر هەولێر دەکات
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، داوادەكات ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ده‌ستیان له هێرشەکانى سەر
هەولێردا هه‌یه بدۆزرێنەوە.
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی
سەر هەولێر بڵاوكردەوە ودەڵێت، “به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین
كه شه‌وی چوارشه‌ممه 8 له‌سه‌ر 9/6/2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه‌سه‌ر شاری
هه‌ولێری پاته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوون
و چه‌ند ئۆتۆمۆبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت”.
سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌رێم ڕایگەیاندووە، “ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین
كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش
و دۆخی سیاسیی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به
دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات”.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، “سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو جارێك پشتگیریی ئه‌وه
ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و
حكومه‌تی فیدراڵی عێراق زیاتر توندبكرێن، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی
كه ده‌ستیان له‌م جۆره هێرشانه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی
ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆری بۆ سه‌قامگیریی
ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت”.