کوردستان

09:51 - 20/06/2022

وەزیری نەوتی عێراق: بەم نزیکانە بریاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی ھەرێم جێبەجێ دەکرێت‌


وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری ئیحسان عبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەریکردووە لەبارەى نادەستوری بوونی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان، بەم نزیکانە لەڕێگەی ڕێکارە یاسایی و شەرعییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.


وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢، کۆمپانای نەوتی بەسرە دەبێتە خاوەنی گەورەترین پشکی کۆمپانیای ئیسکۆن مۆبیل، کە لە کێڵگەی نەوتی قورنەی یەک کاردەکات.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان نادەستورییە و داواشی لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم کرد، مەلەفى نەوت ڕادەستی بەغداد بکەن.