کوردستان

11:38 - 24/06/2022

میتی توركیا: له‌ شاری سلێمانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەمان كوشت‌

پەیسەر

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیی هه‌واڵی كوشتنی به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ی له‌ شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌.

ئاژانسه‌كه نوسیویه‌تی "‌ بەناو بەرپرسی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، دەلال عەزیزئۆغڵو لە ئۆپەراسیۆنێکی میت-دا لە شاری سلێمانی باکووری عێراق لە چالاکی خرا".

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌كاتێكدا كه‌ هێشتا میدكانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ هیچ هه‌واڵێكیان له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی ئه‌و كادیره‌ی خۆیان بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.
له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردودا چه‌ندین ئه‌ندام و كادیری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) و به‌رپرسانی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی توركیا "درۆن" شه‌هید كراوه‌ن .

هه‌فته‌ی پێشووش 17ی مانگ، له‌ شاری كه‌لاری ناوه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان، فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سێ كه‌سی تر به‌فرۆكه‌ی توركی شه‌هید كران.