کوردستان

10:08 - 13/07/2022

كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا‌

پەیسەر

هەشت کاندیدی پارتی پارێزگاران لە کێبڕکێدان، بۆ جێگرتنەوەی بۆریس جۆنسۆن وەک سەرۆکی پارتەکە و سەرۆک وەزیران، دوای ئەوەی پشتگیرییەکی تەواویان لەلایەن هاوڕێ پەرلەمانتاره‌كانیانەوە بەدەستهێنا، بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی یەکەمی کێبڕکێکە کە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت.

تەنها دوو کەس نەیانتوانی پشتگیری ٢٠ پەرلەمانتار مسۆگەر بکەن بۆ ئەوەی بگەنە خولی یەکەمی دەنگدان، بەمەش هه‌شت كه‌س له‌ گۆڕەپانەکەن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین پشتیوانی حزب به‌ده‌ستبهێنن، كه‌ بەڵێنی کەمکردنەوەی باج و دەستپاکی و حوکمڕانی باش ده‌ده‌ن.

ریشی سوناک وەزیری پێشووی دارایی، یەکێکە لە خۆشەویستترینەکانی نێو كاندیده‌كان. لەنێو كاندیده‌كاندا هه‌ریه‌كه‌ له‌ نه‌دیم_نازم_ زەهاوی به‌ ره‌گه‌ز كوردو وەزیری دەرەوە لیز تروس ركابه‌ری توندی ریشی سوناک ده‌كه‌ن.

ئابووری بەریتانیا ڕووبەڕووی هەڵاوسانی گه‌وره‌ بوه‌ته‌وه‌و بەریتانییەکان له ژێر فشاری گه‌وره‌دان كه‌ چه‌ندین ده‌یه‌یه‌ شتی وا له‌ وڵاته‌كه‌یان ڕووی نه‌داوه‌، هەموو ئەمانەش به‌هۆی قەیرانی وزە دروست بوون، کە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە نرخی سووتەمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوه‌ته‌وه‌.

کاندیدەکانی دیکەی جێگرەوەی جۆنسۆن بریتین لە؛ کیمی بادنۆک، سوێلا بریڤەرمان، جێرمی هانت، بێنی مۆردۆنت و تۆم تۆجنهات.