11:26 - 24/07/2022
پارتى: لەوەیە پەنابەرینە بەر سێیه‌كی په‌رله‌مانی بۆ په‌كسختنی دانیشتینی په‌رله‌مان
پەرلەمانتارێکی پارتی لە
پەرلەمانى عێراق ئاشکرایدەکات، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر جار پشگیری خۆیان
بۆ كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ سەرۆککۆمار ڕاگه‌یاندووه، بۆیە لەوەیە پەنابەرنە
بەر سێیه‌كی په‌رله‌مانی بۆ په‌كسختنی دانیشتینی په‌رله‌مان.
چیا ته‌یمور، په‌رله‌مانتاری
پارتی پەرلەمانى عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاندووە، "گه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه
له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیار بێت ئایا رێكده‌كه‌ون
له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یانیش به‌دوو كاندید دەچنە دانیشتنى
پەرلەمانەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.
دەشڵێت، " براده‌رانی
یه‌كێتی سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان و كاندیدیكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌م پۆسته
وئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان نه‌بوایه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك كاندید پارتی و یه‌كێتی
رێكبکەوتنایە.
ئەو پەرلەمانتارەى
پارتى ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر جار پشگیری خۆیان
بۆ كاندیدی یه‌كێتی راگه‌یاندووه و دوایین جار به‌رێگای سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی
ده‌وڵه‌تی یاسا نووری مالیكی بووه كه‌وتی ئه‌وان پشگیری كاندیدی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
وئه‌گه‌ر ئه‌مه بوو، پارتی رێگای سیاسی دیكه ده‌گرێته‌به‌ر و یه‌كێك له‌وانه هه‌وڵدان
بۆ دروستكردنی سێیه‌كی په‌رله‌مانی به‌مه‌به‌ستی په‌كسختنی دانیشتینی په‌رله‌مان
له‌گه‌ڵ هێزه سوننیه‌كان و سه‌ربه‌خۆییه‌كان.