کوردستان

12:55 - 24/07/2022

تورکیا جیگرەکەى مەزڵوم کۆبانێى شەهید کرد‌

جێگرەکەى مەزڵوم کۆبانێ لە هێرشێکى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى تورکیا لە قامیشلۆ شەهید کرا.

سەلوە یوسف، جێگری مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفرۆکەواندا لەگەڵ دوو چەکداری پاسەوانیی لە هێزی قامشلۆ شەهید کراون.

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە توویتێدا شەهیدبوونى سەلوەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاند، لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراوە.

 

فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات دەڵێت: سەلوە ناوی "گیان عەفرین" بوە و سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بوە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کاری کردوە و دژی داعش جەنگاوە".

مەزڵووم کۆبانێ داوا لە هاوبەشەکانی دەکات ئەو کارە "دووژمنکارییانەی تورکیا" رابگیرێت و دەشڵێت "تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە".