کوردستان

10:39 - 25/07/2022

ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە دەکەونە بۆسەی هێزەکانی ئێران‌


کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاشکرای کرد، لە سنووری پارێزگای ورمێ-ی رۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک پێشمەرگەیان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ئێران و بە دیل گیراون.

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا، لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری رێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن".

لە راگەیەندراوەکەی کۆمەڵەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "سەبارەت بەم رووداوە، لە رۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە".