08:21 - 27/07/2022
مالیكی: داوا له كازمی ده‌كه‌م رێ له رژانی خوێنی عێراقییه‌كان بگرێت
نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا،
په‌یامێكی به په‌له‌ی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق كرد و ده‌ڵێت، داوا له كازمی ده‌كه‌م رێ له رژانی
خوێنی عێراقییه‌كان بگرێت.
له په‌یامه‌كه‌یدا مالكی ده‌ڵێت، له هه‌ر
ئاراسته‌یه‌كه‌وه چوونی خۆپیشانده‌ران بۆ حه‌ره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له
ناوچه‌ی سه‌وز، به‌زاندنی هێڵی پارێزگاری ئه‌منی ناوچه‌كه‌یه و به پێشێلكارییه‌كی
بێچه‌ندوچوونی مافی خۆپیشاندانی ره‌وا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته له‌سه‌ر
حكوومه‌تی كازمی برا، كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ده‌ستووری خۆی راپه‌ڕێنێت و پارێزگاری
له ره‌وشی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و رێگری بكات له رژانی خوێن له نێوان عێراقییه‌كان
و پشت به رێگای ره‌وا ببه‌سترێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه
ده‌كرێته سه‌ر شكۆی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی.
نوری مالكی، داوایشی له خۆپیشانده‌ران كردووه،
ده‌ستبه‌جێ له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه و پابه‌ند بن به مافی خۆپیشاندانی یاسایی و
نه‌چنه ژێر باری ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێت خۆپیشانده‌ران رووبه‌ڕووی هێزه
ئه‌منییه‌كانی راسپێردراو به پارێزگاری كردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكاته‌وه.
به‌یاننامه‌كه‌ی نوری مالكی دوای ئه‌وه دێت، ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا
كازمی، داوای له خۆپیشانده‌ره سه‌درییه‌كان كرد، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در، به ئامێری
به‌رزكه‌ره‌وه، به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانیان
هه‌ڵگرت و چوونه ناوچه‌ی سه‌وز.
دواتر خۆپیشانده‌ران چوونه سه‌ر هۆڵی پێشوازییه‌كانی
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و پاشانیش روویانكرده باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق.
خۆپیشانده‌ره سه‌درییه‌كان، ده‌روازه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌رانیان به‌زاند و چوونه ناو هۆڵی نوێنه‌رانه‌وه.