کوردستان

10:49 - 01/08/2022

ئێران: بە رودى و هەستیارییەوە چاودێری ڕووداوەکانی عێراق دەکەین‌



وتەبێژی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بە وردی و هەستیارییەوە چودێری دوایین ڕووداوەکانی عێراق دەکەین و ئێمە وەکو ئێران دەستوەرنادەینە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکە.

ناسڕ کەنعانی وتەبێژی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەرەسەندن و پێشهاتەکانی ئێستای عێراق کاروباری ناوخۆیین و دەبێت حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق ئەم قۆناغە تێبپەڕێنن.

وتیشی، “کۆماری ئیسلامی ئێران پێیوایە ئاسایشی عێراق ئاسایشی خۆیەتی و دەبێت حزب و لایەنە سیاسییەکان لەڕێی ئاشتی و یاساییەوە ئەم قەیرانە تێبپەڕێنن”.

جەختی لەوەش کردەوە، لە ڕابردوو و ئێستاشدا ڕێزمان لە بژاردەی گەلی عێراق گرتووە و دەگرین و دەستوەرنادەینە کاروبارە باوخۆییەکانی، بەڵام دڵنیاین لەوەی باشترین چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان گفتوگۆیە.



 چەند رۆژێکە لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در جارێكی دیكه‌ خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردوه‌ و بەربەستی کۆنکرێتیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان لابرد و چونە ناو ناوچەی سەوزەوە، کە باڵەخانەکانی حکومەت و په‌رله‌مان و بارەگای نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و زۆرینه‌ی ناوه‌نده‌ دیلپۆماسییه‌كانی تیایه‌.