10:30 - 07/08/2022
كوێستان محەمەد: لەناو زینداندا درۆنمان گرتوە کە لەنێوان ھۆڵەکان تلیاکی پێ گوازراوەتەوە
وەزیری کار‌و کاروباری
کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، لەناو زینداندا، درۆنمان گرتوە کە لەنێوان ھۆڵەکان تلیاکی
پێ گوازراوەتەوە و بەهۆی ئەو چاکسازییانەی کردوومە، ڕووبەڕووی هەڕەشە بوومەتەوە.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى
كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە چاوپێکەوتنیکدا باسى له
وردەکاری ئەو چاكسازییانه كرد كه له‌نێو زیندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى
3 ساڵدا ئه‌نجامیداون و دەڵێت ”به‌هۆى ئه‌و چاكسازییانه‌ى كه كردوومه رووبه‌ڕووى
هه‌ڕه‌شه بوومه‌ته‌وه و چوومه سه‌ر وه‌زاره‌تێكى وێرانه”.
کوێستان محەمەد، باس لە
بوونی ژوری تایبەت بەلەشفرۆشی دەکات لە زیندانەکان و دەڵێت ”پێش من پى ڤى سى براوه‌ته
ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ژوورى به‌دڕه‌وشتى پێدروستبكه‌ن له‌نێو زیندانه‌كان، مادده‌ى
هۆشبه‌ر براوه‌ته ژووره‌وه به ئاسانى، سزادراو هه‌بووه سه‌رانه‌ى له سزادراوه‌كانى
تر وه‌رگرتووه، ژوورى تایبه‌ت دروستكراوه بۆ سزادرا و به به‌رده‌وامى كفته و
كه‌بابى بۆ براوه‌ته ژووره‌وه، به‌ڵام من كه بوومه وه‌زیر هه‌موو ئه‌مانه‌م نه‌هێشت”.
کوێستان محەمەد، دەشڵێت
”رۆژێكیان چووم بۆ چاكسازییه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى گله‌یی ئه‌وه‌ى كرد كه مادده‌ى
هۆشبه‌ر ده‌برێته ژووره‌وه منیش ده‌ستم خسته سه‌ر ئامێرى پشكنینه‌كه و وتم: ئه‌ى
ئه‌مه‌ت بۆ چییه؟ پێكه‌نى و وتى: ئه‌وه به‌س دیكۆره، ئیشناكات! به‌ده‌ستى خۆم سێ
ئامێرى پشكنینم بۆ ئه‌و چاكسازییه دابینكردووه".
وتیشى: "له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى له‌نێو زیندان سه‌رانه وه‌رگرتنم نه‌هێشتووه هه‌ڕه‌شه له خۆم و ماڵ و
منداڵم كراوه، به‌ڵام من ده‌ستبه‌ردارى چاكسازییه‌كان نه‌بووم، له ئێستاشدا سه‌رقاڵى
نووسینه‌وه‌ى ده‌قى پرۆژه‌یاساى سزاى جێگره‌وه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چیتر كه‌س به‌هۆى دزینى
پسكیتێك یان بنێشتێك نه‌چێته زیندان و سزاى جێگره‌وه‌ى بۆ دابنرێت".
وەزیری کار و کاروباری
کۆمەڵایەتی، دەشڵێت ”لەناو چاکسازییەکاندا درۆنمان گرتوە کە لەنێوان ھۆڵەکان تلیاکی
پێ گوازراوەتەوە بە ئاشکرا”.