11:17 - 17/08/2022
ئەنجومەنی وەزیران "داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوت" تاوتوێدهكات
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێن:
١. خسـتنەڕووی دەرئەنجــامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٢ و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
٢.خستنەڕووی پوختەی سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ وڵاتی ئەرمینیا.
٣.خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی سەربازی هەرێم بۆ بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
٤.خستنەڕووی پوختەیەک سەبارەت بە داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لەبەرامبەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە.
٥.خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان.
٦.خستنەڕووی چەند پێشنیارێکی تایبەت بە جێبەجێ كردنی بابەتی خانەنشینی پلە تایبەت و پلە باڵاکان لە یاسای چاکسازی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠.