10:44 - 23/08/2022
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان ئازاد دەكرێن
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چالاكوانانی دەستگیركراوی
بادینان ئازاد دەكرێن، بەڵام شیروان شیروانی و هاوڕێكانی كە پێنج كەسن ئازاد ناکرێن.
بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی
بادینان رایگەیاند، دوێنێ ژمارەیەك لە چالاكوانانی دەستگیركراوی بادینان پەنجەمۆریان
لێوەرگیراوە و ئەمڕۆ ئازاد دەكرێن.
وتیشی، 40 لە دەستگیركراون مانگرتنیان شكاندووە،
كە ئەوانیش ماوەی سێ بۆ شەش ساڵە دەستگیركراون و بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشیی كۆمەڵایەتیی
دەستگیركراون.
ئاشكراشیكرد، شیروان شیروانی و هاوڕێكانی كە پێنج
كەسن لەناو ئازادکراوەکاندا نین و مانگرتنیان نەشكاندووە.