کوردستان

09:36 - 30/08/2022

سەدر مەرجەعە و مەرجەعیش نیە‌

د.پشتیوان فەرەج

 

ئەمڕۆ چۆن چەمکى مەرجەعیەت گۆڕانکاری بەسەردا هات


1 ئێرانیەکان چۆن دەستێوەردانیان کرد لە بەیاننامەکەى حایرى؟ شتێکی نامۆیە کە مەرجەع دەست لە کار بکێشێتەوە و هەموو ئۆفیسەکانى دابخات. مەرجەعیەت زۆر کۆنە و چەندین کادیر و خێزان و خوێندکارى حەوزە پشتگیری مانەوەیان دەکەن. بەڵام وەک لە بەیاننامەکەدا ڕوونە هۆکارى تەندروستى و تەمەنى زۆر هۆکارى قەناعەت پێکەر نین تا بەهۆیەوە مەرجەع دەست لە کار بکێشێتەوە.

2 زۆر کەس دەپرسن ئایا سەدر تموحى هەبوە ببێت بە مەرجەعى دینى شیعى لە عێڕاقدا؟ ئەمڕۆ لە بەیاننامەکەى حایری دەرکەوت کە سەدر توانا و شارەزایی ئەوتۆی پێویستى نیە تا ببێت بە مەرجەع و تەنانەت پێگەى و شیاوى ئەوەى نیە ببێت بە واریسی یەکەم یان میراتگری  پاشخانى سەدری باوکى و مامى.

3 تویتەکەى سەدر و ڕأگەیاندنى کشانەوەى لە سیاسەت  وەک کاردانەوەیەک بوو بۆ بەیاننامەکەى ئایەتوڵا کازم ئەلجایری. ئایەتوڵا حایری قوتابى ئەکادیمى و جێگرى باوکى سەدر بوە و خوێندکارى مامى سەدریش موحەمەد باقر سەدر بووە و بەشێکی زۆرى سەدریەکان شوێنکەوتەى ئەو پیاوەن وەک کەسی یەکەمى مەرجەعى شیعەى عێڕاقی و سەدریەکان.

4 ئەوەى سەیر و نامۆ بوو دەست لە کار کێشانەوەى حایرى وەک مەرجەعى شیعە بوو (بە بیانوى هۆکارى تەندروستى و چونە تەمەنەوە) وە داخستنى هەموو ئۆفیسەکان و چیتر وەرنەگرتنى باج و زەریبەى ئاینى. وە داوا لە شوێنکەوتەکانى دەکات کە لەمودوا دوای خامنەیی مەرجەعى باڵاى شیعەکانى ئێرانبکەون.

5 ئەوەى سەدر لە باوکى و حایری (یان خامنەیی)  جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە ڕاستە سەدر سەرکردەى بزوتنەوەیەکى شەعبەویە کە ناسنامەیەکى ئاینی کۆیان دەکاتەوە بەڵام سەدر مەرجەع نیە (واتە سەدر زانایەکى ئاینى یسلام نیە و تواناى ئەوەى نیە ڕێبەرى ئاینى شوێنکەوتوانى بکات بەهەمان شێوەى سیستانى).

6 واتە شوێنکەوتوانى سەدر ناچارن شوێن زانایەکى ئاینى بکەون بۆ ڕابەرایەتی کردنى ئاینى, ئەو ڕۆڵەش هەتا ئێستا حایری بوو لەدواى مردنى باوکى سەدر. بەڵا ئێستا لە غیابى حایریدا سەدریەکان پێویستیان بە مەرجەعێک هەیە. بەڵام سەدر تواناى نیە ئەو ڕۆڵەببینێت. چونکە خودى سەدر شوێن حایری کەوتبوو و پێکەوە چوو بوون بۆ ئێران بۆ ئەوەى لەلای ئەو بخوێنێت بۆ ماوەیەکى کەم.

7 هەروەها حایری لە بەیاننامەکەیدا هۆشدارى توند دەدا کە وریا بن لەو کەسانەى کە گوتارى دابەشکردنی خەڵک هەڵدەگرن و شوێنکەوتوان ئاگادار دەکاتەوە لەو کەسانەى کە خۆیان بە نوێنەرى هەردوو سەدر (موحەمەد باقر سەدر و موحەمەد سادیق سەدر) دەزانن, بەڵام ئەو کەسە توانا و ئیمکاناتى ئاینی ئەوتۆیان نیە تا ڕۆڵی مەرجەع ببینن و ئەمەش بە ڕوونى مەبەستى لە موقتەدا سەدرە.

8 لە وەڵامدا, حائیری  ڕای گەیاند کە هەرچەندە ئەو نەگەشتوە بە ئاستى ئیجتیهاد (واتە تواناى ئەوەى نیە فەتوا دەربکات) بەڵا هێشتا تواناى هەیە کە داواى پشتگیری کردن لە چاکە و نەهى لە خراپە بکات) ئەمەش کارى هەموو موسوڵمانێکی ئاساییە و بە ناڕاستەوخۆ داماڵینی سەدرە لە مەرجەعیەت.

9 ئەمە مانای چى دەگەیەنێت؟ ئەمە واتای ئەوەیە کە حایری دەیەوێت دەسەڵاتى ئاینی لە سەدر بسەنێتەوە و شوێنکەوتوانى سەدریەکان وەها ئاڕاستە بکات کە شوێن خامنەیی بکەون. بەڵام ئەم بەیاننامەى حایری ستراتیژیەتێکی سەرکەوتوانە نیە لەبەر ئەم هۆکارانە:

10 پەیوەندى حایری لەگەڵ موقتەدا سەدر لە ساڵانى 2000 کانەوە باش نیە و ئەم بەیاننامەیە تواناى ئەوەى نیە کە شوێنکەوتوانى سەدر دابەش بکات وەک لە ڕابردودا. ئەگەرى زۆرى هەیە کە ئەم بەیاننامەیە وەها بکات کە شوێنکەوتوانى سەدر لەدژى حایری بجوڵێن و ئەو ناکۆکیە قوڵەى کەلەنێوان نەوەکانى سەدر هەیە زینووقوڵتربکاتەوە و ئەمەش سەربکێشێ بۆ توندوتیژ و پێکدادانى زیاتری نێوان سەدریەکان و نەیارەکانیان.

11 موقتەدا سەدر دەزانێت کە ئەو مەرجەکانى بوون بە مەرجەعى تیا نیە بەڵام باشیش دەزانێت کە وەڵامى شوێنکەوتوەکانى خۆی چۆن دەبێت لەدژى داماڵینى موقتەدا لە مەرجەعیەتى ئاینی, ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆى گۆڕانکاریەک لە دەسەڵاتى ئاینی و مەرجەعیەتى شیعەکانى عێڕاق.

12 هەربۆیە لە تویتەکەیدا سەدر ڕایگەیاند کە نەجەف هەر وەک مەرجەع دەمێنێتەوە و ئەو پەیامەى بە گوێ ی نەیارەکانى دا کە مەرجەعیەت مەرج نیە تاکە کەس بێت بەڵکو مەرجەعیەتى گرێ دا بە شوێن و جوگرافیاوە وەک تەجەدایەک بۆ نەیارانی و  ئەو گۆڕأنکاریەى کە بەڕێوەیە.