کوردستان

10:02 - 18/01/2019

زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ناكۆكیی باڵه‌كانی یەكێتی لەسەر دیاریكردنی ئەندامانی شاندی دانوستانكار‌

پەیسەر

ماڵی تاڵەبانی و باڵی كۆسرەت رەسوڵ لەسەردیاریكردنی ئەندامانی شاندی دانوستانكاری بۆ گفتوگۆكردن لەسەرپێكهێنانی حكومەت نەگەیشتونەتە رێككەوتن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە، دەستی كەوتووە لەكۆبونەوەی هەفتەی رابردووی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا ماڵی تاڵەبانی و باڵی كۆسرەت رەسوڵ ناكۆكیان هەبووە لەسەر دیاریكرنی ئەندامانی شاندی دانوستانكاری حزبەكەیان بۆ گەڕی كۆتایی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت.

سەرچاوەكە دەڵێت، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێشنیاریكردووە ئەندامانی بێلایەن كە لەهیچ لەو دووباڵە نەبن ئەندامی شاندەكە بن و لەلایەن مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیەوە ناوی هەر كاندید و پرۆژەیەكیان پێدرا بیبەن بۆ شاندی دانوستانكاری پارتی.

سەرچاوەكە دەڵێت، ئەگەر پارتی بەو پێشنیارە رازی بێت ئەوە پێدەچێت بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەبارەت بەوەی بۆچی پارتی رازی نابێت سەرچاوەكە گوتیشی، چونكە ئەو شاندە دەسەڵاتی دانوستان و گفتوگۆی نابێت و تەنها گەیەنەردەبێت