کوردستان

05:58 - 07/11/2022

چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری 4 ملیار دۆلار میراتی باپیری بێت‌

پەیسەر

مارلین ئینگلهۆرنی تەمەن 30 ساڵ، كچێكی ئه‌ڵمانیه‌، چوار ملیار دۆلاری لە باپیریه‌وه‌ بە میرات بۆ ماوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: "زۆر بێزاره‌" لەم سامانە و دەیەوێت بە تەواوی لێی ڕزگاری بێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، مارلین ئینگلهۆرن، لە باپیرییه‌وه‌ چوار ملیار دۆلاری بۆ ماوه‌ته‌وه‌، كه‌ خێزانه‌كه‌یان چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌ خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مه‌ كیمیاییه‌كان بوون.


ئینگلهۆرن لە نەمسا دەژی، له‌و وڵاته‌ باج لەسەر میرات نییە، باشترین سیناریۆی بۆ ئەو ئەوەیە کە باجی میراته‌كه‌ بدات به‌ حكومه‌ت.

سامانی بنەماڵەی ئینگلهۆرن، لە دامەزراندنی کۆمپانیای کیمیایی BASF لەلایەن فرێدریک ئینگلهۆرن لە ساڵی ١٨٦٥ەوە سەرچاوە دەگرێت و سامانی خێزانەکە بە ٤.٢ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، بەگوێرەی گۆڤاری فۆربس.

ئینگلهۆرن، لە لێدوانەکانیدا بۆ میدیاکان جەختی لەوە کردوەته‌وه‌ کە نابێت کەس ئەوەندە دەسەڵات و پارەی بێ باجی هەبێت و پارەی میراتیش لەلایەن میراتگرەوە بە ئارەقەی ناوچاوانی دەستی نەکەوتووە و هەر بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی دیموکراسی دابەش بکرێت.

ئینگلهۆرن، وتویه‌تی: خۆی بە شایستەی ئەو میراتە نازانێت کە هەرگیز ڕۆژێک کاری بۆ نەکردووە بۆ پەیداکرنی ئەو بڕە پارەیە لەو بڕوایە دایە کە پێویستە بە یەکسانی بدرێت بەو کەسانەی کە شایستەن، برێکی زۆریشی وەک باج بە دەوڵەت ببەخشێت.

ئینگلهۆرن، کە لە کۆشکێکی ڤیەنا گەورە بووە، دەڵێت ژیانێکی ئیمتیازاتی بەسەر بردووە کە جیهانبینییەکەی زۆر تەسک بووەتەوە، دواتر لە ژیانی زانکۆدا ئەم بنەمایانەی بەدەستهێناوە.

ئینگلهۆرن، هاودامەزرێنەری گروپێکە بەناوی Tax Me Now، دەستپێشخەری کۆمەڵێک کەسی دەوڵەمەندە کە دەیانەوێت پارەی دەوڵەمەندەکان دابەشبکەنەوە بە سەپاندنی باجی زیاتر بەسەریاندا لە ئەڵمانیا و نەمسا. 

جێگای سەرنجە له‌ نەمسا کە ئەنگێلهۆرن تێیدا دەژی، لە ساڵی ٢٠٠٨دا یاساکانی باجی میرات بە تەواوی هەڵوەشانه‌ته‌وه‌.