کوردستان

09:40 - 23/11/2022

ئه‌مریكا سه‌رۆك شاره‌وانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سنه‌ی خسته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌‌

پەیسەر

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، 3 به‌رپرسی دیكه‌ی ئێرانی خسته‌ ناو لیستی سزاكانه‌وه‌ كه‌ دوانیان له‌ سنه‌ن.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: واشنتۆن سێ به‌رپرسی ئه‌منی ئێرانی كردوه‌ته‌ ئامانج، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌.


ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ش پێكدێن له‌؛ عه‌لی ئه‌سغه‌ری سه‌رۆكی شاره‌وانی سنه‌، عه‌لی ڕه‌زا مورادی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاره‌كه‌ و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ته‌قی ئوسانلۆ فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای پاسداران له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجان.


بریان نیلسۆن، بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگری رایگه‌یاندووه‌، رژێمی ئێرانی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كوژێت كه‌ له‌ سه‌ر شه‌قام داوای داهاتوویه‌كی باشتر ده‌كه‌ن.


هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر شه‌ش كارمه‌ندی پله‌ی به‌رزی ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكومه‌تی ئێراندا سه‌پاند.