کوردستان

11:20 - 19/01/2019

یەكێتی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان دیاری دەكات‌

پەیسەر

بریارە ئه‌م هەفتەیه‌ یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا، كاندیدێك بۆ سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بكرێت و تێیدا ناوی هەریەك لەرێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی دەخرێتەروو بۆ ئەوەی بەدەنگدان یەكلایی بكرێتەوە و یەكێكیان بكرێتە كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكی پەرلەمان.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، یەكێتی بەڵێنی بەپارتی داوە لەم هەفتەیەدا ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە و پارتیش  رازی بووە هەرناوێك لە ئەنجومەنی سەركردایەتی زۆرینە بەدەست بهێنێت ئەوە ئەوانیش رەتیناكەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر پارتی داوای كردبوو لەكۆبونەوەی هاوبەشدا بڕیار لەسەر كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان بدرێت بەڵام یەكێتی ئەو پێشنیارەی رەتكردەوە.