ڕاپۆرتی عیراق

05:13 - 11/01/2023

دۆخی بەهای دیناری عێراقی بۆچی؟ چیبکەین؟‌

پەیسەر

نیهاد خالید


بەپوختی و زمانێکی سادە:


-عێراق هیچ گرفتێکی ئابوری نوێی نیە، بەپێچەوانەوە دۆخی ئێستای لەزۆربەی ساڵانی پێشوو باشترە.


-فشاری ئەمریکا لەعێراق بۆ زیاتر -قوڵکردنەوەی گەمارۆکانە لەسەر ئێران .


- کاتێ حکومەتی عێراق نەوت ئەفرۆشێت بەهەروڵاتێک، وەسڵی فرۆشتنی نەوتەکە تەسلیمی بانکی مەرکەزی عێراقی ئەکات و لەبەرامبەردا دیناری عێراقی لێ وەرئەگرێت و بۆ موچەو ڕایی کردنی کارەکان و پڕۆژەکانی حکومەت بەکاری ئەهێنێت.


-بەپێی ڕێکەوتنی ئەمریکا-عێراق ی 2011 پارەی فرۆشتنی نەوتی عێراق دەچێتە ئەمریکاو لەوێوە تەحویلی بانکی ناوەندی عێراقی ئەکرێت، بۆیە ئەمریکا بۆی هەیە دۆلار تەحویلی عێراق سنوردار بکات یان کەمی بکاتەوە.


-ئەمەریکا ئەڵێت نابێت لەعێراقەوە تەحویلات بۆ ئێران بکرێت چونکە ئێران گەمارۆی سوێفتی نێودەوڵەتی لەسەرە.


-عێراق ئەڵێت ناتوانم قەتعی پەیوەندی بازرگانی (هاوردەی شمەک و گاز) لەگەڵ ئێران بکەم چونکە ژیانی خەڵک و بازاڕی عێراقی پێوە بەندە.


-عێراق داوای مۆڵەتی زیاتر ئەکات بۆ خۆ ڕێکخستنەوەو گرتنەبەری ڕێکاری توند بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانیەکانی ئەمریکا.


-خەڵکی عێراق باجی ململانێی [ئێران-ئەمریکا]و تەماع و چاوچنۆکی هەندێ لەسیاسیە بازرگانەکانی ناوخۆی عێراق ئەدەن.


-تۆپەکە لەساحەی سیاسیەکانی عێراقدایە تا چەند دیبلۆماسیانەو ژیرانە ڕەفتار بکەن ئەتوانن هاوسەنگی ڕابگرن وڤاکسینێکی کاتی بۆ چارەسەرەکە بدۆزنەوە.


ئەوانەی پارەیان هەیە چیبکەن؟


ئەوانەی دیناریان هەیە لەم کاتەدا نەیگۆڕن، ئەوانەی دۆلاریشیان هەیە، ئەتوانن بەشێکی بگۆڕن بەدینار دواجار بەهای دینار دەگەڕێتەوە 146 هەزار ئەم بەرزو نزمیە کاتیە، خراپتربوونی دۆخی بەهای دینار ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و شەقامی عێراق تێکدەدات بەدڵنیاییەوە بەرژەوەندی ئەمریکا لەوەدا نیە دۆخی عێراق خراپتر بێت و کاریگەری بۆ سەر بازاڕی وزەی جیهان دروست بکات، وەک چۆن ڕوخانی ئەم دەسەڵاتەی ئێستای عێراق لەبەرژەوەندی ئێرانیش نیە، چونکە هاوئاوازی خۆیەتی، بۆیە ئێرانیش لەم بابەتە ڕەچاوی دۆخی عێراق ئەکات.

لەماوەی سێ هەفتەدا دەبێت سەقامگیری بۆ دیناری عێراقی بگەڕێتەوە..


▪️پسپۆری دارای و بانک