وێنە زانیاری

10:01 - 24/01/2019

زوومی كامێراكان لەسەر جوانەكانیانە‌

پەیسەر

ئامادەگی ژنان لەنێو خزمەتی سەربازییدا مێژوویەكی درێژی هەیە، هەندێك لە سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە یەكەمجار ژنان بەشدارییان لە بواری سەربازیدا كردبێت دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ پێش لە ئێستە.

بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا چاوی كامێراكان لەسەر ئەوەن كە لەنێو ریزی سوپادا جگە لەوەی ژنان بەشێوەیەكی گشتی بەشداری دەكەن و لەسەرجەم كایە سەربازیەكاندا و رۆڵیان هەیە، بەڵام بەهۆی زوومی كامێرای رۆژنامەوانەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە كار لەسەر ئەو ئافرەتە جوانانە كراوە كە لەریزی سوپاكانی جیهاندا هەن و ساڵانەش ژمارەیان روو لە زیاد بوونە. بەشێوەیەكی گشتی لە وڵاتانی رۆژئاوادا رێژەی بەشداری ژنان بەرچاو ترە، بۆنموونە لە نێو هێزی پشتیوانی سوپای ئەمەریكادا رێژەی 15%ی لە رەگەزی ژنان پێكدێت.
لەم راپۆرتە وێنەییەدا تیشكێك خراوەتە سەر ئەو ئافرەتە جوانانەی كە لە ریزی سوپا جۆراوجۆرەكاندان.