کوردستان

03:18 - 24/11/2018

سه‌لاحه‌دین به‌هادین له‌ ئێرانه‌‌

پەیسەر

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەفەرمی بانگهێشتی سەڵاحەدین بەهادین و نوری مالكی كردوە بۆ بەشداریكردن لە  32 هەمین كۆنفرانسی وەحدەتی جیهانی ئیسلامی.

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر پرێس له‌ هه‌رێمی كوردستان، كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نها سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی بانگهێشت كردووه‌ و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا.

رۆژی  شەممە سه‌لاحه‌دین به‌هادین بەشداری كۆنفرانسەكەی كردووە لەشاری تاران، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیسەر پرێس پەیوەندی كرد بە هەریەك لە مەولود باوەموراد و خەلیل ئیبراهیم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو، بەڵام زانیاری زیاتریان دەربارەی سەردانەكە ئاشكرا نەكرد.