فەهیم تاشتەكین

رۆژنامەنووسی ناوداری تورك و بەڕەگەز چەركەس (فەهیم تاشتەكین) لەدوای دەركەوتنی رێكخراوی داعش، وەكو نووسەرێك و شرۆڤەكارێكی بارودۆخی سوریا و خۆرئاوای كوردستان، تەواوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناوبانگی دەركرد. فەهیم تاشتەكین كە لە ئێستادا لە فەڕەنسا نیشتەجێیە، چاودێری رووداوەكانی ناو سوریا دەكات و خوێندنەوەی پێویستی بۆ دەكات. لە ساڵانی ٢٠١٤ – ٢٠١٥، دەربارەی بارودۆخی سوریا و خۆرئاوای كوردستان دوو پەرتووكی بە ناونیشانی (سوریا، بڕوخێنە و بەجێبێڵە) دووەمیشیان بەناونیشانی (خۆرئاوا سەردەمی كورد) بڵاوكرده‌وه‌.